|
ته‌مه‌نی كه‌متره له ساڵێك و كێشی هه‌ژده كیلۆگرامه
له
سایتي
ره‌نگار وه‌رگیراوه
ئاژانسی
شینخوا (چین)- ئاژانسی شینخوا ڕایگه‌یاند كه منداڵێك له باكوری چین
كه ته‌مه‌نی ته‌نها هه‌شت مانگه كه‌چی كێشی گه‌یشتۆته هه‌ژده
كیلۆگرام . ئه‌م منداڵه له كاتی له دایكبووندا كێشی سروشتی بووه،
به‌ڵام رۆژبه رۆژ كێشی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو زیادی كردووه
به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا ناتوانێت به ئاسانی جموجۆڵ بكات. بڕی ئه‌و
شیره‌ی كه ده‌درێته ئه‌م منداڵه ڕۆژانه ده‌گاته بیست لیتر كه‌چی
هه‌ر برسییه و هه‌ست به تێری ناكات ، ئه‌و پزیشكانه‌ی كه چاودێری
باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مه نه‌خۆشییه و كه‌م
وكوڕیییه‌ك هه‌یه له ده‌ماره هه‌ستیاره‌كانی گه‌ده‌ی ئه‌م منداڵه


|