|

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ چاوه‌ڕێی حه‌وته‌مین منداڵی ده‌كات
له
ناوچه‌ی"كۆردوبا" له وڵاتی "ئه‌رژه‌نتین"، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ
چاوه‌ڕێی حه‌وته‌مین منداڵی ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی سایتی
(Iranıanuk) ،ئه‌م ئافره‌ته له ته‌مه‌نی (14) ساڵی یه‌كه‌مین منداڵی
بوو، له ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا سیانه‌یه‌كی پێكه‌وه بووه، ئێستاش له
ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا چاوه‌ڕێی له دایك بوونی سیانه‌یه‌كی دیكه‌ی
ده‌كات كه به له دایكبوونی ئه‌م سیانه‌یه ده‌بێته خاوه‌نی (7)
منداڵ. له‌م باره‌یه‌وه پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی "كۆڕدوبا" رایگه‌یاند
كه ئه‌مه دیاره‌ده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه و تائێستا رووبه‌رووی دیارده‌ی
له‌م شێوه‌یه نه‌بوومه‌ته‌وه. هاوكات ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته
سیانییه‌كی دیكه‌ی بووه، ئه‌وا دایكی ئه‌م ئافره‌ته ئاماده‌یی
خۆی پێشانداوه كه به‌خێوه‌كردنی منداڵه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت
online

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |