|
دوو عاشقی به‌ساڵاچوو به‌یه‌كده‌گه‌ن

PUKmedia
هاوكار عه‌بدولڕه‌حما /فۆتۆ:
پێشڕه‌و خالید 12:31:52 2008-01-04
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 3/1 خانه‌ی به‌ساڵاچووانی شاری هه‌ولێر
دو عاشقی به‌یه‌ك گه‌یاند، مام غه‌ریب‌و خاتوو ئافتاو
ئه‌و دوو به‌ساڵاچووه‌ن كه ماوه‌ی دوو مانگه
عاشقی یه‌كتربوون‌و په‌یامی خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر
دووپاتكردۆته‌وه، هه‌ربۆیه خانه‌ی به‌ساڵاچووان جیا
له ئامێزگرتنی ئه‌و دو عاشقه له
ئاهه‌نگێك‌و كه‌ژاوه‌یه‌كی خنجیلانه‌دا به‌یه‌كی گه‌یاندن.
له‌و
ئاهه‌نگه‌دا كه به‌ساڵاچووانی خانه‌كه‌و
ژماره‌یه‌كی زۆری میوانان و كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن ئاماده‌یبوون، ئومێد ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوبه‌ری خانه‌ی
به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كی كورتدا دوای
به‌خێرهێنانی میوانان پیرۆزبایی له بوك‌و
زاوا كرد‌و هیوای ته‌مه‌ن درێژیی‌و ژیانێكی نوێی بۆ خواستن،
دواتر باسی له چۆنێتی به‌سه‌ربردنی ژیانی ئه‌و
دوو به‌ساڵا‌چووه‌و به‌یه‌كگه‌یشتنیانی كرد.
له لێدوانێكدا مام غه‌ریب بۆ
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
وتی: 2 مانگه له‌گه‌ڵ خاتوو ئافتاو یه‌كترمان خۆشده‌وێ، هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاشه‌وه به‌ڵێنمان به‌یه‌كتردابوو بۆ یه‌ك
بین، مام غه‌ریب هه‌ر له قسه‌كانیدا ئه‌و
رۆژه‌ی به‌خۆشترین رۆژه‌كانی ژیانی دانا، داواشی له حكومه‌تی
هه‌رێم كرد یارمه‌تیانبدات‌و ئاگاداری باری
ته‌ندروستی خۆيی و ئافتاوی خۆشه‌ویستی بێت،
تا ژیان‌و ته‌مه‌نێكی زۆر‌و خۆش له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌سه‌ربه‌رن.
به‌هه‌مان شێوه ئافتاوخان-یش له
لێدوانی‌دا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مام غه‌ریب دووپاتكرده‌وه.
مام غه‌ریب ته‌مه‌نی 64 ساڵه‌و
خه‌ڵكی هه‌ولێره‌و ماوه‌ی 4 مانگه ژیان له خانه‌ی
به‌ساڵاچووان به‌سه‌رده‌بات، خاتوو ئافتاویش
ته‌مه‌نی 53 ساڵه‌و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك-ه،
ماوه‌ی 2 ساڵه له‌و خانه‌یه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
دوای دابه‌شكردنی
شیرینی‌و نوقڵی به‌یه‌كگه‌یشتن، ئاهه نگه‌كه
به‌گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی رازایه‌وه
كه بووه جێگای خۆشحاڵی ئاماده‌بووان


 |