منداڵێكی قه‌ڵه‌وی هه‌شت مانگ به‌شداری له‌ فیلمێكی سینه‌مایی ده‌كات

له‌ په‌یامنیر وه‌رگیراوه‌

تاران- منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت مانگ و بیست رۆژ به‌ناوی مهرشاد كمیزی، كه‌ كێشه‌كه‌ی بیست كیلۆ گرام، به‌شداری له‌ فیلمێكی كۆمێدی ئێرانی ده‌كات.    
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، مهرشاد كمیزی له‌م فیلمه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمێدی به‌شدار ده‌بێت كه‌ منداڵی خێزانێكه‌ گشتیان قه‌ڵه‌ون و له‌م رۆژانه‌ گرێبه‌ستێك بۆ ئه‌و منداڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌كرێت بۆ به‌شداربوونی له‌ فیلمه‌كه‌دا.

به‌پێی راپۆرتی پزیشكی ئه‌و منداڵه‌ ته‌ندروستی باشه‌ و له‌و كاته‌ی كه‌ له‌دایكبووه‌ كێشی سێ كیلۆگرام بووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی مانگێكدا كێشی شه‌ش تا حه‌وت كیلۆگرامی زیادكردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌ خواردنی شیری دایكی و رۆژانه‌ له‌ هه‌ر چلو پێنج خوله‌كدا پێویستی به‌ خواردنی شیر هه‌یه‌.  
   

 

 online

كلیك لیره‌وه‌ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه‌ هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.