|
له سه‌ری ساڵدا به‌ریتانییه‌كان 214
ملیۆن نامه‌یان گۆرِییه‌وه
لهPNA
وه‌رگیراوه
له
رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا پاڵه‌وانێتی جیهان له خواردنی بیبه‌ری تیژ ئه‌نجامدرا
له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا
فرانكۆ رۆتیۆنۆی ئیتاڵی توانی 559 گرام بیبه‌ری تیژی ئیتاڵی له ماوه‌ی
نیو كاتژمێردا به‌مه‌ش بووه پاڵه‌وانی جیهان و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر
هاوولاَتییه‌كه‌ی خۆی ئه‌دریانۆ گاتۆ كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی
رابردوودا توانی بووی نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان له خواردنی بیبه‌ری
تیژ به‌ده‌ست بهێنێت به خواردنی 550 گرام له بیبه‌ری تیژ. له ئافره‌تانیشدا
ماریالا ئه‌ندریانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی
به‌ده‌ستهێنا به خواردنی 250 گرام بیبه‌ری تیژ له جۆرێك كه به ( شه‌یتانی
سوور) ناسراوه ، به‌لام له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا هیچ له به‌شداربووه‌كان
نه‌یانتوانی ژماره‌ی پێوانه‌یی خوادرنی بیبه‌ری تیژ بشكێنن كه به‌ناوی
فرانشیسكۆ فیشیۆی ناسراو به ئاگر خۆر تۆمار كراوه كاتێك له ساڵی
1977 توانیی 800 بیبه‌ری تیژ بخوات .


|