|
بلێر تازه به
تازه فێره به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌بێت
له
PNA وه‌رگیراوه
تۆنی بلێری
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا دانی به‌وه دانا كه تا كۆتایی
هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران چاوه‌رِێی كرد بۆ ئه‌وه‌ی فێری به‌كارهێنانی
مۆبایل و راوه‌ستان بێت له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبیل بێت له كاتی هه‌ڵگیرسانی
گلۆپی سوور.تۆنی
بلێر له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ئامێرێكی مۆبایلی كرِی ، به‌لاَم
تا كورته نامه‌یه‌كی نارد زۆر زه‌حمه‌تی بینی ، دوای ناردنی كورته
نامه‌كه وه‌لاَمێكی بۆ هاته‌وه كه تێیدا نووسرابوو : تۆ كێی؟ ئه‌مه‌ش
بووه مایه‌ی سه‌رسورِمانی بلێر .
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆنی بلێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد سه‌ری سورِما كاتێك
ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ڵگیرسانی گلۆپی سوور راوه‌ستا ، چونكه له‌و
كاته‌وه‌ی بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هیچ كاتێك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی
بۆ گلۆپی سور رانه‌وه‌ستاوه ، جگه له‌مه پێویسته له‌مه‌ودوا بلێر
حیسابێك بۆ دراوسێكانی بكات ، چونكه زۆر جار دراوسێكانی بێزاری خۆیان
ده‌ربرِی بوو له‌و ژماره زۆره‌ی پاسه‌وانان كه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م
ماڵی بلێر راده‌وه‌ستن، له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی دیلی میل رایگه‌یاند
ماڵی بلێر كه‌وتۆته گۆرِه‌پانی كۆنۆرت له شه‌قامی ئیدگوار له ناوه‌رِاستی
له‌نده‌ن و دراوسێیه نوێیه‌كانی بلێر زۆر بێزارن له‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی
كه له نزیك ماڵی بلێر په‌یرِه‌و ده‌كرێن و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی
وه‌ستانی ئۆتۆمبیله‌كانیان داگیر بكه‌ن،هه‌روه‌ها وای نیشان ده‌دات كه
بلێر و خێزانه‌كه‌ی جیاوازییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه هه‌یه و ویست و
خواسته‌كانیان زیاتره، دانی تشۆكلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی
ویستمنسته‌ر به رۆژنامه‌ی ناوبراوی راگه‌یاند: ئێمه د‌رك به خواست و
پێداویستییه‌كانی ماڵی بلێر و ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی كه بۆ
پاراستنی ماڵی بلێر په‌یرِه ده‌كرێن ، به‌لاَم پێویسته هاوسه‌نگییه‌ك
له‌نێوان خێزانی بلێر و گشت خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كان
هه‌بێت.

 |