ئه‌و كچه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه
خۆشی ده‌وێ پیاو ده‌رچوو
له په‌یامنیر وه‌رگیراوه
جاكسۆنی
(ته‌مه‌ن 26 ساڵ) له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی ئوسترالیادا كه
له‌سه‌ر دزی زیندان بووه له‌و كاته‌دا دوو پۆلیسی پاسه‌وانانی
به‌ندیخانه‌كه پێی راده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كچه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه
خۆشی ده‌وێ
پیاوه،پاش
بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه دادگای ئوسترالیا به تۆمه‌تی ئاشكراكرنی
نهێنی ده‌زگای پۆلیس، سزای دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌و دوو پۆلیسه‌دا
سه‌پاند.
له‌م باره‌وه (جاكسۆن)ئه‌و كوڕه زیندانیه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به
پیاو ده‌رچوو له به‌رده‌م دادگادا رایگه‌یاند،پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان
پێیان گوتم ئه‌و كچه‌ی كه‌من خۆشم ده‌وێ پێشتر پیاو بوه و دواتر
ره‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه بۆ ئافره‌ت زۆر ناره‌حه‌ت بوم و زۆرم غه‌م
خوارد،چونكه هه‌ستم ده‌كرد من خه‌ڵه‌تێنراوم.
له‌لای خۆشیه‌وه (بریجیت فیل)ی خۆشه‌ویستی جاكسۆنی زیندانی كه ئێستا
كچه و پێشتر كوڕبوه رایگه‌یاند،دروست من پێشتر كوڕ بووم به‌ڵام له
ته‌مه‌نی 12 سالیه‌وه له له‌نده‌ن نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ كراوه و
ره‌گه‌زم گۆڕاوه بۆ كچ.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشكرا كردنی نهێنی ئه‌وه‌ی چۆن زانراوه ئه‌م كچه
پێشتر كوڕ بووه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس رایگه‌یاند،پێشتر ئه‌م "كچه" له
رووداوێكدا خرابوه ژێر چاودێری سسته‌می كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به
ده‌زگاكانی پۆلیس و ده‌ركه‌وت ئه‌م "كچه" له بنه‌ڕه‌تدا كوڕ بووه،
به‌ڵام به گوێره‌ی یاسای وڵات ئێمه ئه‌م زانیارییه‌مان به‌نهێنی
هێشته‌وه.
دوای ئازاد بونی (جاكسون) له زیندان یه‌كسه‌ر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ماڵی
(بریجیت فیل)ی خۆشه‌ویستی داخی دڵی خۆی به یه‌ك بۆكس بۆناو چاوی
ده‌ڕژێ و ئه‌نجامه‌كیشی ئه‌وه‌بو (بریجیت فیل) ره‌وانه‌ی نزیكترین
نه‌خۆشخانه كرا و (جاكسون) یش جارێكی دیكه توندی زیندان كرایه‌وه.