|
كراسێكی بووكینی دژه گوله
PNA
وه‌رگیراوه
بۆ
پاراستنی بووك له‌و ته‌قانه‌ی كه له كاتی گێرِانی ئاهه‌نگه‌كان ده‌كرێت
ئافره‌تێكی توركی كراسێكی بووكێنی نوێی داهێنا كه گوله نایبرًِێت
حه‌نیفه جتینار كه داهێنه‌ری كراسه‌كه‌یه ده‌ڵێ: ئه‌م كراسه نوێیه‌ی
كه بوك ده‌پارێزێت به‌شێكی له‌و مادده‌یه پێكدێت كه جلوبه‌رگی
پۆلیسه‌كانی لێ پێكدێت و، گوتیشی من ئه‌وه‌م بۆ فرۆشتن دروست نه‌كردووه
به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشم به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له
كاتی ئاهه‌نگه‌كانی بووك گواستنه‌وه ته‌قه‌یه‌كی ڤۆر ده‌كه‌ن و زۆر
جار بوك و زاوا و خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌بێته قوربانی ئه‌م دیارده‌یه ،
رۆژنامه‌ی ریازی رایگه‌یاند ئه‌م گوله به‌نده به شێوه‌یه‌كی وا
دروستكراوه كه له‌گه‌ڵ كراسی بوكێنی ئاسایی‌دا بگونجێن و له‌سه‌ری
نووسراوه كه گوله نایبرِێت.

 |