|

قاچی
درێژ سه‌رنج راكێشتره
له سایتی په‌یامنیر وه‌رگیراوه
گرۆپێكی
توێژه‌ر له زانكۆی "وروتسلاف" له وڵاتی "پۆڵه‌ندا" له
لێكلۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی قاچی درێژیان
هه‌یه، بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر سه‌رنج راكێشترن. گروپێكی توێژه‌ر له زانكۆی
"وروتسلاف" به گۆڕینی چه‌ند وێنه‌یه‌كی پیاوان و ژنان و زیاد كردنی
درێژی قاچیان به راده‌ی 5% ، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و
كه‌سانه‌ی قاچیان درێژه، بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر سه‌رنج
راكێشترن. به‌ڵام كاتێك درێژی قاچه‌كانیان 15% زیاد كرد،
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌یری ئه‌و وێنانه‌یان كردبوو، قاچی زۆر
درێژیان به‌لاوه جوان نه‌بوو. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا وێنه‌ی
حه‌وت پیاو و ژن به‌كار هێنرا بوو كه درێژی قاچیان جیاواز بوو، له
كۆتایدا وێنه گۆراوه‌كان به 218 پیاو و ژن
پیشاندران.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |