|

دوای گه‌رِانێكی زۆر درێژترین
پیاو له جیهان ژنی هێنا
- باو تشیشۆن كه به درێژترین پیاو داده‌نرێت دوای گه‌رِانێكی زۆر به
گشت جیهاندا به دوای ژنێك كه رازی بێت بێته هاوسه‌ری ژیانی به‌م
دواییه ژنێك له ناوچه‌كه‌ی خۆی ره‌زامه‌ندی ده‌ربرِی ببێته هاوسه‌ری
. باو تشیشۆن كه ته‌مه‌نی 56
ساڵه و كاری شوانی ده‌كات درێژی بالاَی 2.36 مه‌تره و به درێژترین
پیاوی زیندوو داده‌نرێت له جیهان بۆ ئه‌م كه‌به‌سته‌ش ناوی له
ئینسكلۆپیدیای گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركراوه ئافره‌تێكی
گوڵفرۆشی دۆزییه‌وه وك هاوسه‌ری ژیانی به‌ناوی تشیا شۆجویان كه
ته‌مه‌نی 29 ساڵ و درێژی بالاَی 1.68 واته به ته‌مه‌ن و بالاَ نیوه‌ی
هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت و ئه‌ویش خه‌ڵكی هه‌رێمی مه‌نگۆلیای ناوخۆی
چینه . به پێی زانیاری رێكخه‌رانی گینس رایانگه‌یاند كه
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بالاَی باو به شێوه‌یه‌كی سه‌رسورِهێنه‌ر
و نا سروشتی زیادی كرد و ئێستاش پزیشكان هۆكاری ئه‌م گۆرِانه له
ناكاوه نازانن ، دوای ته‌واوكردنی سه‌ربازی كه له تیپێكی تۆپی
سه‌به‌ته‌ی سه‌ربازی به‌سه‌ری برد، باو گه‌رِایه‌وه ناوچه‌ی
مه‌نگۆلیای چینی و سه‌ره‌رِای شوانكاری كه كاری سه‌ره‌كی خۆیه‌تی و
پێی ناسراوه له بواری ریكلامی بازرگانی كاری كرد .


 |
| |
|