|

جۆرج بوش:به‌ته‌واوی وازم له مه‌ی
خواردنه‌وه هێناوه
جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی زۆرده‌گمه‌ن و ئاشكرا
رایگه‌یاند،له كاتی لاوێتیمدا زۆر (مه‌ی)م ده‌خوارده‌وه،به‌ڵام ئێستا
به‌ته‌واوی وازم له مه‌ی خواردنه‌وه هێناوه.
له‌لێدوانێكی ته‌واو
ده‌گمه‌ندا دوێنێ سێشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش له كاتی
سه‌ردانی كردنی رێكخراوێك كه یارمه‌تی به‌ندكراوان ده‌دات جارێكی
دیكه تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگاببنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی ئاسای ژیان له
(به‌لتیمۆر) رایگه‌یاند،وازهێنان له شتێك كه هۆگری بوبیت كارێكی زۆر
دژواره به‌ڵام من بڕوام به‌وه‌یه زۆرجار ئیلهامێكی ئاسمانی
له‌سه‌ره‌وه بۆمان دێت و ده‌بێته ده‌ست گیر‌و یارمه‌تیده‌ر بۆ واز
هێنان له شتێك كه هۆگری بوین. هه‌ره‌ها سه‌رۆك بوش ئه‌وه‌شی
ئاشكرا كرد،له‌كاتی لاوێتیمدا یه‌كێك بوم له‌و كه‌سانه‌ی كه
خواردنه‌وه كحولیه‌كانم زۆر ده‌خوارده‌وه تا له‌یادی رۆژی له‌دایك
بونمدا و له‌ساڵی 1986 كه ئه‌و كات ته‌مه‌نم چل ساڵ
ده‌بوو، بڕێكی یه‌كجار زۆر مه‌یم خوارده‌وه ئیدی له‌و رۆژه‌وه
تائێستا به‌ته‌واوی وازم له مه‌ی خواردنه‌وه هێناوه ئه‌وه‌ی
یارمه‌تی ده‌ریشم بو ئه‌م كاره‌م بیروبڕوای ئاینیم بوو.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |