|

حه‌زده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت چۆن بێت؟
PUKmedia رێزه‌حسێن 20:28:47
2008-01-28
هه‌میشه
سروشتی مرۆڤه‌كان چوون یه‌ك نین له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی ده‌كات یاخود هه‌ڵیده‌بژێرێت،
هه‌ربۆیه له‌مرۆڤێكه‌وه بۆمرۆڤێكی تر
په‌سه‌ندبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت جیاوازییه‌كی زۆر
به‌دیده‌كرێت، به‌هاوسوربوونیش پێویستی زۆری
به‌ئاره‌زووبوونی كه‌سه‌كان هه‌یه تاكه‌سێك
ده‌ستنیشان بكات بۆ بوونه هاوسه‌ری ژیانیان.
هاوڕێ ساڵه‌ح لاوێكی
ته‌مه‌ن 30 ساڵانه كه سروشتی بۆ ده‌ستنیشانكردنی
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌بێته هاوسه‌ری ژیانی وتی:
ئه‌وكه‌سه‌ی كه من هه‌ڵیده‌بژێرم مه‌رجه زۆرجوان بێت، زۆریش
پێنه‌كه‌نێت كه له‌تام ده‌ربچێت، زۆرمۆنیش نه‌بێت،
ره‌وشتی و ئاستی رۆشنبیری به‌رز بێت، حه‌زیش
ناكه‌م غیره‌ی هه‌بێت.
سروه سابیر 28 ساڵان ئه‌و كورِه‌ی كه
هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌لایه‌وه گرنگه كه‌خیانه‌تی
لێنه‌كات و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سی تر نه به‌ستێت، سروه وتیشی:" زۆر
حه‌زده‌كه‌م هه‌میشه گرنگی بدات به پاكوخاوێنی خۆی و
دایم ریك پۆش بێت، ده‌بێت ئه‌وكه‌سه هه‌ستی
ئه‌وه‌شی تێدا بێت كه بۆ چوونی منی به‌لاوه گرنگ
بێت.
پرۆسه‌ی به‌هاوسه‌ربوون نه‌ریتێكه كه
تایبه‌تمه‌ندی خۆی وه‌رگرتووه
له‌ناو سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگه جۆر به‌جۆره‌كاندا،
كه‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌و به‌پێ نه‌ریتی باوی خۆیان
ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و مه‌رج و ئه‌و خاڵانه‌ی كه بۆ ئه‌و
پڕۆسه‌یه ده‌ستنیشانكراوه جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه‌یه‌كێك
له مه‌رجه گرنگه‌كانی به‌هاوسه‌ربوون
به‌دڵبوونی ئه‌و دووكه‌سه‌یه كه ده‌بنه هاوسه‌ری یه‌كتری،
كه‌زیاتر له‌كۆمه‌ڵگه‌ی باوك سالاریدا ئه‌و مه‌رجه
زیاتر بۆ پیاو جێبه‌جێكراوه‌و ئافره‌تیش
كه‌نارگیر كراوه تێیدا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین له‌ئێستادا
كه‌مێك ئه‌و یاسایه كاڵبۆته‌وه‌و ئافره‌تانیش
له به‌هاوسه‌ربووندا رێگه‌ی قسه‌كردنیان وه‌ك
پێوست پێده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیان.
شۆخه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
سه‌رقاڵی خوێندنه، ئه‌و مه‌رجه‌ی له‌خه‌یاڵدایه بۆ
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵَیده‌بژێرێت چۆن بێت، ئه‌و
ده‌ڵێ:" زۆر حه‌زده‌كه‌م ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رم توورِه
نه‌بێت، وه حه‌زیش ده‌كه‌م بۆ هه‌رشتێك كه‌من داوای
لێبكه‌م خێرا رازی نه‌بێت و مناقه‌شه‌ی
له‌سه‌ر بكات له‌گه‌ڵم و وتیشی: مه‌رجیشه لام پاكوخاوێن بێت و غیره‌شم
لێبكات، چونكه غیره‌كردنی مانای خۆشه‌ویستییه‌كی
به‌هێزه.
رێبوار ته‌مه‌نی 39
ساڵانه‌و ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا
نییه كه‌ئه‌و ئاره‌زووی ده‌كات، ساردییه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا
درووست بووه، كه‌ئه‌و ده‌ڵێ: هیچ هه‌ستوو سۆزیكم
بۆهاوسه‌ره‌كه‌م نیه، چونكه من حه‌زم له
ئافره‌تێكه جۆرێك له‌شێتی وحروكی تێدا بێت، به‌ڵام به داخه‌وه زۆر
سارد‌و هێمنه، رێبوار ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه وه‌ك
مردوویه‌ك ژیان ده‌گوزه‌رێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ره‌فتاری ئه‌وكه‌سه‌ی بووه به‌هاوسه‌ری زۆر دووره له
ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وه‌وه.
هاوژین به‌كر 23 ساڵان، فه‌رمانبه‌ر وتی:
حه‌زده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی
هه‌ڵیده‌بژێرم باڵای به‌رزبێت، قه‌ڵه‌و نه‌بێت، خاونی كه‌سێتییه‌كی
به‌هێزبێت، ره‌فتاره‌كانی به مانای وشه پیاوانه
بێت، هاوڕێیه‌تی ئافره‌ت نه‌كات، راستگۆ بێت و
درۆزن نه‌بێت، له‌رووی مادییه‌وه ژیانی مامناوه‌ندی بێت.
كاردۆ
كاوه 25 ساڵان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی
ده‌بێته هاوسه‌ری ژیانی ده‌ڵێت:
مه‌رجه به‌لایه‌وه ئه‌و كه‌سه شاجوان
بێت له‌به‌ژن و باڵادا، قسه زۆرنه‌كات،
پێستی ئه‌سمه‌ر بێت، له‌سه‌ر مۆدیل بڕوات و گرنگی
به‌به‌رگ وخاوێنی خۆی بدات، كه‌مێك شه‌رِ
خوازبیت له‌گه‌ڵ خۆم، چونكه شه‌رِكردن له‌نێوان دووخۆشه‌ویستدا
چێژێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، خه‌وخۆش نه‌بێت و حه‌ز
به گه‌رِان بكات.
له‌كۆتایی
رێپۆرتاژه‌كه‌ماندا ده‌ڵێین: مرۆڤ ئه‌و كائینه
گه‌وره‌یه‌یه كه‌شایه‌نی ئه‌وه‌یه
كه‌هه‌میشه جێگه‌ی رێز‌و خۆشه‌ویستی بێت و رێگه له‌ئاره‌زووه‌كانی
نه‌گیرێت، مرۆڤ به‌هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه
(نێرومێ) دوو بوونه‌وه‌ری نێو ژیانن و ئه‌م كه‌ونه‌یان
سه‌رقاڵكردووه كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه
راوبۆچوونه‌كانیان ره‌چاوبكرێت
له‌هه‌موولایه‌نه‌كانی ژیاندا‌و به‌تایبه‌تیش له ده‌ستنیشانكردنی
به‌هاوسه‌ربووندا.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دوعایه‌ك ده‌كات ئیوه‌ش
بڵێن ئامین، خودایه
ئه‌وانه‌ی له‌م رپۆرتاژه‌دا به‌شداربوون و ئه‌وانه‌شی كه
نه‌یانتوانیوه ببنه به‌شداربوو تێیدا،
له‌سه‌ر ویستی دڵ و ئاره‌زوویان ژیانی به‌هاوسوربوونیان بۆ
بسازێنی.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |