|
حيزبيكى سياسي
بۆ عاشقان له هیندستان
له PNA
وه‌رگیراوه
له
هه‌موو جیهاندا واباوه كه حزبێكی سیاسی هه‌وڵ ده‌دات بگاته
ده‌سه‌لاَت له رێگای به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك و هه‌ر حزبێكی
سیاسی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له رێگایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات
خه‌ڵك بۆ لای خۆی رابكێشێت تا ده‌نگی پێبده‌ن.
به‌لاَم به‌م دواییه له
هیندستان حزبێكی سه‌یر دروستبووه كه هه‌وڵً ده‌دات به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك به‌رگری له مافی عاشقان بكات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به هۆی
هه‌ژاری و نه‌دارییه‌وه نه‌یانتوانیوه ببنه هاوسه‌ر و به‌یه‌كتری
شاد بن، بیزاونات شامپا كه توێژه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی و دامه‌زرێنه‌ری
ئه‌م حزبه‌یه رایگه‌یاند كه دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه
درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی خۆیه‌تی كه له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوو
ده‌ستی پێكردووه به مه‌به‌ستی هاندانی كورِ و كچانی هیندستان
ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستی و یه‌كتریان به راستی خۆشده‌وێت
بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی به بێ ماره‌یی وبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی
كورِه‌كان قورس نه‌بێت .
شامپا ده‌ڵێ :به‌و كاره‌ی من كردوومه ده‌مه‌وێ گۆرِانكارییه‌كی
راسته‌قینه له ژێر خانی كۆمه‌لاَیه‌تی هیندستان دروست بكه‌م و رێگا
له بلاَوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دره‌وشتی بگرم، له میسریش به
هه‌مان شێوه رۆژنامه‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی به فره ژنی
دامه‌زراندووه و به‌رپرسانی ئه‌م رۆژنامه‌یه پێیان وایه رێگا له
دیارده‌ی قه‌یره‌یی نێوكچان و به‌دره‌وشتی له میسر بگرن


 |