خۆشترین كات و ساتی یاریزان كاكا

له‌ kurdgoal وه‌رگیراوه‌

لەوانەیە هەموومان حەز بەو بابەتە بكەین كە ئایە خۆشترین كات و ساتی كاكا لە كوێ یە ! ئێمەش بە  باشمان زانی بۆ زیاتر خزمەتكرنی بینەرانی سایتەكەمان راپۆرتێك ئامادە بكەین .  یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی شەیتانە سوورەكانی ئیتالیا ئەسی میلان ئەلێسەندەر ریكاردۆ كە بە كاكا ناسراوە لەو ماوەیەی دوایی كە گەرایەوە بەرازیل لەسەر پرۆفایلی خۆی لە سایتی فلۆگیۆ ی بەرازیلی بڵاوی كردەوە كە خۆشترین كات و ساتەكانی هەر لە منداڵیەوە تا ئێستاش ئەو كاتەیە كە دەچمە ناو ئاو یان لەسەر رووبار و دەریا و دەریاچەكانم ، وە ئەو كاتانەی كە لەگەڵ هاورێكانم یان خێزانەكەم بۆ گەشت دەچینە سەر دەریا و دەریاچەكان ، وە هەر لە منداڵیەوە حەزم لێكردووە و زۆر جاریش گەشتم كردووە وە حەزیش لەو كاتانە دەكەم كە ناو یاریم باران دەبارێ و  وە ئەو رۆژە‌شم لە یاد ناچێ كە لە یاری كۆتایی خولی ئەوروپا لە نێوان یانەكەم و یانەی مانچستەر سەركەوتین لەم رۆژەدا بارانێكێ زۆر باری و سەركەوتین بەراستی رۆزێكی خۆژش بوو  ،  وە  لەڵایەكی دیكەوە لەسەر هەمان سایت هەندێك لە هاورێكانی كاكا باسیان لەو كات و ساتە خۆشانەی كاكا كردووە بە هەمان شێوەی كاكا ، بۆیە لێرەدا دەردەكەوێت كە خۆشترین سات و كاتی یاریزان كاكا لەسەر رووی دەریا و دەریاچەكان و لەناو ئاوە یاخود لە نزیكیه‌تی.