ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كۆمه‌له‌ی كه‌ڕولالانی كوردستان
پێناسه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی كۆمه‌له‌ی كه‌ڕولالانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند
ابراهیم رحمن محمد له‌دایك بووى 1972ه ده‌رچووى په‌یمانگاى هیوایه و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده

تحسین سلمان حمد له‌دایك بووى 1968 جیگری سه‌رۆكه

یوسف سلمان حمد له‌دایك بووى 1975 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده

رشدی ره‌مه‌زان باپیر 1973 سكرتیر ی سه‌رۆكه

ادریس عارف محمد له‌دایك بووی سالی 1974 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده‌ا

احمد خدر محمدله‌دایك بووی سالی 1975 ه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده

كمال عبدالقادر رسول له‌دایك بووی سالی 1977و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌نده

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌له‌كه‌مان و چالاكیه‌كانی
كۆمه‌له‌ى كه‌رِولالان له
18/5/1992 دامه‌زراوه ژماره‌ى ئه‌ندامانى (1200) ئه‌ندامه كه پێك هاتوون له
(300) منال و (400) ئافره‌ت و (500) پیاو وه‌هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى بالا پێك هاتوون له
حه‌وت ئه‌ندام كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه دێت ئاواتمان گه‌یشتنه به لووتكه‌ى
سه‌ركه‌وتنى ئامانجه‌كانى كۆمه‌له سه‌ركه‌وتنی رۆشنبیرى كه‌م ئه‌ندامان .. چالاكیه‌كانیشمان
كردنه‌وه‌ى پیشه‌نگاى وێنه كیشان و پیشانگاى فۆلكلۆرى و كارى ده‌ستی و كردنه‌وه‌ى
خوولى ئیشاره كه‌رِولالان و خه‌یاتی و هه‌روه‌ها چالاكى ترمان سه‌ردانى گشت مناسه‌به‌كان
كردووه و هاوكارى چه‌ند خیزانیكى كه‌م ده‌رامه‌تمان كردووه هه‌روه‌ها هاوكارى ئه‌و
ئه‌ندامانانه‌ما كردووه كه ژیانى هاوسه‌ریان پێك هیناوه هه‌روه‌ها هاوكاری ئه‌و
خیزانه ده‌ركراوانه‌ى هاوكارى كراون به رادده‌یه‌كى زۆر هه‌روه‌ها دابین كردنى چه‌ند
ئامێرى بیستن بۆ ئه‌ندامانى كه‌رِولال وه چه‌ند خوولیكى وه‌زشی كراوه‌له پاشان
دیاریان به‌سه‌ردابه‌ش كراوه.
په‌یرِه‌وو پرۆگرامى كۆمه‌له‌ى كه‌روولالانى كوردستان
به‌ندى یه‌ك// ناوى كۆمه‌ڵه
1. ناوى كۆمه‌ڵه ( كۆمه‌ڵه‌ى كه‌رِو لالانى كوردستان).
2. باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه له پایته‌ختى هه‌رێم ده‌بێت و بۆى هه‌یه
لق و نووسینگه له شار‌و شارۆچكه‌كانى تر بكاته‌وه.
به‌ندى دوو// پێناسه‌ى كۆمه‌ڵه
كۆمه‌ڵه / كیانێكى بىَ لایه‌نى سه‌ربه‌خۆیه، هیچ مه‌به‌ست و مه‌رامێكى ئاینى و
سیاسى ماددى نىیه، له‌هه‌مان كاتدا تێده‌كۆشىَ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى و
ته‌ندروستى و كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌موو ئه‌ندامانى.
به‌ندى سىَ // ئامانجه‌كانى كۆمه‌له
بایه‌خدان به بووژانه‌وه‌و پته‌وكردنى توانا و گه‌شه‌پێكردنى بارى كۆمه‌لاَیه‌تى و
ته‌ندروستى مرۆڤه كه‌رِولاڵه‌كان و ئاویچته كردنى ئه‌م ووه و توانایانه به ره‌وتى
گه‌شه‌كردنى هه‌موو لایه‌نه ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى و كلتووریه‌كانى كۆمه‌ڵگاى
كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌هۆى:-
ڕ. پشتگیرى كردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى
دیمو‌كراتى په‌رله‌مانى فیدرالى فره‌یى بۆ عیراق و داننان به مافى ره‌واى كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان
و پاراستنى برایه‌تى گه‌لانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
ب. تێكۆشان له پێناو و بلاوبوونه‌وه‌ى دیموكراسیه‌ت و ریزگرتن و پاراستنى مافی
مرۆڤ .
ت. گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌ى كه‌رِولالان و كردنه‌وه‌ى خوولى پێشخستن له بواره‌كانى
ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و به‌سه‌ربردنى كاتیان به‌كارى پرِسوود.
پ. تێكه‌لاو كردنیان به كۆمه‌ل و گه‌شت و گوزار پێكردنیان و هاوبه‌شى كردنیان له
ئاهه‌نگ و شادىیه گشتى یه‌كاندا و ئاسووده كردنى بارى ده‌روونیان و ره‌خساندنى هه‌ل
و مه‌رج بۆ دروست كردنى په‌یوه‌ندیه‌كى نوىَ ى هاوچه‌رخ له نێوان خۆیان و خێزان و
ده‌ورووبه‌ریاندا.
ج. به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیسارى و رۆشنبیرى و بارى ماددى ئه‌ندامان.
ح. ببوردرین ( ڕعفا) له هه‌موو باجێك.
خ. تتێكۆشان دژى جه‌نگى دوژمنكارى .
د. كردنه‌وه‌ى یانه‌یه‌كى تایبه‌ت تاكو ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌و هه‌ڤاڵه‌كانیان كاتى
به‌سوود تێدا به‌سه‌ربه‌رن.
ژ. ده‌سته‌به‌ر كردنى رۆژنامه‌یه‌ك كه زمانحاڵى كۆمه‌ڵه بیت.
ر. كردننه‌وى پێشانگاو بازارِى خێرخوازى بۆ چالاكىیه‌كانى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه.
ز. پێشكه‌ش كردنى كۆمه‌ك و یارمه‌تى بۆ ئه‌ندامان له‌كاتى پێویست له پێناو به‌ره‌و
پێش بردنى به‌رهه‌مى چالاكىیه‌كانى ، هه‌روه‌ها هاریكارى كردنیاان له‌كاتى بوون و
مردن و ژنهێناندا.
س. په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ل كۆمه‌له‌و ده‌زگا هاوشێوه‌كانه‌وه بكات له‌ناوه‌وه ده‌ره‌وه‌ى
ولاتدا.
ش. هه‌ولدان بۆ دابین كردنى ئه‌و كه‌ره‌سته پزیشكیانه‌ى كه بارى ئه‌ندامانى كه‌رولال
به‌ره‌و چاكتر ده‌بات.
ێ. هه‌ولدان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌نداماننى كۆمه‌له كه تواناى كاركردنیان هه‌یه
له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت.
به‌ندى چوار// ئه‌ندام بوون له كۆمه‌ڵه
1. به ئه‌ندام بوون له كۆمه‌له / هه‌ر كه‌سیك كه‌ر یان لال یان كه‌رولال بیت ده‌توانیت
ببێته ئه‌ندام له كۆمه‌له ، هه‌روه‌ها كه‌سى ساغیش كه شاره‌زا بیت له بوارى
مرۆڤایه‌تیدا و بتوانیچت سوود به كۆمه‌له بگه‌یه‌نىَ بۆى هه‌یه ببێت به شانازى
كۆمه‌ڵه.
2. مه‌رجه‌كانى به ئه‌ندام بوون : -
ڕ. نیشته‌جىَ ى هه‌رێمى كوردستان بێت.
ب. كه‌رولاَل بێت یان كه‌ر یان لال بێت.
ت. خووره‌وشتى به‌رزبێت.
پ. پابه‌ند بیت به په‌یره‌وى ناوه‌خۆى كۆمه‌له‌و په‌سه‌ندى بكات.
ج. داوایه‌ك به‌نووسراو پێشكه‌ش بكات .
به‌ندى پێنج/ به‌رِێوه‌بردنى كۆمه‌له
كۆمه‌له له‌ریگه‌ى ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه‌ى خواره‌وه به‌رِێوه‌ده‌برێت:
1. ئه‌نجوومه‌نى گشتى
2. ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند
3. ئه‌نجوومه‌نى لق.
ئه‌نجوومه‌نى گشتى
به‌رزترین ده‌سه‌لاته له كۆمه‌له‌و پێك دێت له :
1. ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر.
2. ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نناوه‌ندو لقه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ده‌گه‌كان.
3. نوێنه‌رى هه‌لبژێردراوه‌كان به پىَى ریژه‌ى دیاریكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى
ناوه‌ند .
كۆنگره سىَ ساڵ جارێك ده‌به‌ستریچت ئه‌گه‌ر بارودۆخ گونجاوبوو، ده‌سه‌لاتى ئه‌وه‌ى
هه‌یه كه په‌یره‌و پرۆگرامى كۆمه‌ڵه بگۆرىَ و ده‌ستكارى بكات ، ئه‌نجوومه‌نى
ناوه‌ن به‌ده‌نگدانى نهێنی یان راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت و ده‌سه‌لاتى گۆرینى ناوى
كۆمه‌له‌ى هه‌یه ، هه‌روه‌ها كۆنگره تاكه ده‌سه‌لاته كه ده‌توانێت دواى په‌سه‌ند
كردنى ریژه‌ى 2/3 ى ئه‌ندامانى بریارى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمه‌له یان تێكه بوونى
به كۆمه‌له‌یه‌كى تر بدات.
ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند
1. ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند پێك دێت له (7) ئه‌ندامى بنچینه‌یى و (2) ئه‌ندامى یه‌ده‌گ
كه له‌نێوان خۆیاندا سه‌رۆك و سكرتێر هه‌لده‌بژێرن.
2. ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند به‌رپرسیاره له هه‌موو چالاكىیه‌كانى ناوه‌ندو لقه‌كان ،
مانگانه كۆبوونه‌وه‌ى خۆى گرىَ ده‌دات.
3. سه‌رۆكى ناوه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌نده‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و جێگر
بۆخۆى دیارى ده‌كات.
4. ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند :
ڕ. هه‌لسه‌نگاندنى چالاكىیه‌كان .
ب. دانانى پلانى سالانه بۆ چالاكىیه‌كان.
ت. ده‌ستنیشان كردنى بووده و ئاگاداربوون له‌سه‌ر بوودجه‌ى لقه‌كان و شێوازى خه‌رج
كردن.
پ. ده‌ست نیشان كردنى ئابوونه له‌سه‌ر ئه‌ندامان و داواكردنى كۆمه‌كى دارایى.
ج. ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند بۆى هه‌یه راوێژكاریچك بۆخۆى دامه‌زرێنێت كه شاره‌زاو
لێهاتوو بێت له‌و كارووبارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به كۆمه‌له‌وه هه‌یه.
ح. دامه‌زراندنى كارمه‌ندانى ناوه‌ند.
خ. پێكهاتنى لیژنه‌ى تایبه‌ت له‌كاتى پێویست.
د. هاوكارى كردنى ئه‌ندامه چالاكه‌كانى كه له ناوه‌ند و لقه‌كان كارده‌كه‌ن.
مه‌رجه‌كانى به ئه‌ندام بوون له ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند:-
1. ده‌بىَ بتوانێت بنووسیت و بخوێنێته‌وه.
ده‌سه‌لاته‌كانى سه‌رۆك :
ده‌سه‌لاته‌كانى بریتیه له‌مانه: -
ڕ. سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌ووه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند و لیژنه‌ى راپه‌راندن ده‌كات
و كاتى گریدانى كۆبوونه‌وه‌كان دیارى ده‌كات.
ب. داوا له ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ن ده‌كات بۆ گرىَ دانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى
نائاسایى.
ت. واژۆكردنى له‌سه‌ر لیستى خه‌رجى له‌گه‌ڵ ژمێریار.
پ. بۆى هه‌یه له‌ژێر رۆشنایى بریارى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند نوێنه‌رى كۆمه‌له بیت
له‌به‌رامبه‌ر دام و ده‌زگا ره‌سمى كۆمه‌له و ده‌زگاكانى دیكه‌دا.
ئه‌نجوومه‌نى لق
1. لقه‌كانى ناوه‌ند به گوێره‌ى سنوورى پاریزگا دابه‌شكراون و ئه‌نجوومه‌نێكى به‌رپرسیارى
هه‌یه كه مافى پێشكه‌ش كردنى پێشنیارى هه‌یه بۆ ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند له پێناو
كردنه‌وه‌ى نووسینگه ( له قه‌زاو ناحیه) كان به مه‌رجێك نووسینگه (200) ئه‌ندامى
كه‌متر نه‌بیت.
2. هه‌ر لقێك پێویسته كاربكات به پىَى په‌یره‌و پرۆگرامى ناوه‌خۆى كۆمه‌له كه
له كۆنگره برِیارى له‌سه‌ر دراوه.
3. هه‌ر لقێك مافی گریدانى كۆنفراسی سالاننه‌ى هه‌یه كه‌یتیدا ئه‌نجوومه‌نى لق بۆ
خۆى هه‌لده‌بژێریت كه به‌رپرسیار ده‌بیت بۆ به‌ریوه‌بردنى كار‌و چالاكىیه‌كانى
پاریزگا به‌هه‌مان شێوه له قه‌زاكانیش.
4. لق به‌رپرسیاره له‌به‌جىَ گه‌یاندنى رینمایى و راسپارده‌كانى كه له ئه‌نجوومه‌نى
ناوه‌ند ده‌رده‌چیت.
5. لق له‌كاتى كۆنگره نوێنه‌ره‌كان هه‌لده‌بژێریت كه به‌شدارده‌بن له كۆنگره.
6. به‌رپرسی لق ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ندى شه‌ش // ژمێریارى كۆمه‌له
ژمێریارى كۆمه‌له به‌رپرسه له تۆمارى ژمێریارى دارایى كۆمه‌له راپۆرتى سالانه
له‌سه‌ر داهات و خه‌رجیه‌كان و بوودجه پێشكه‌ش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند
ده‌كات بۆ گفتوگۆ و تاوتوىَ كردن ، هه‌روه‌ها به‌رپرسه له وه‌رگرتنى سه‌رجه‌م
داهاته‌كان و ئه‌و خه‌رجیانه‌ى كه بریارى له‌سه‌ر دراوه ، مولك و مالى گواستراوه
و نه‌گواستراوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سركتێرى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند چه‌كى بانك و واژۆ
ده‌كات و هێنان و بردنى پاره بۆ بانك به‌هۆى ئه‌وه‌وه ده‌بێت.
به‌ندى حه‌وت // دارایى
دارایى كۆمه‌له له‌م خالانه‌ى خواره‌وه پێك دێت:
1. ئابوونه‌ى به‌شداربوون له كۆمه‌له (750) دینار .
2. ره‌سمى ده‌رهێنانى ناسنامه (750)دینار.
3. پاره‌ى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌كانى كۆمه‌له‌و پرۆژه‌كانى كه كۆمه‌له به‌ریوه‌یان
ده‌بات.
4. قازانجى كۆمه‌له له گێرانى ئاهه‌نگ و ڤیستڤال و بلاوكردنه‌وه‌ى چاپه‌مه‌نى.
5. كۆمه‌ك و هاوكارى كردنى كۆمه‌له حكومى و ناحكومى یه‌كان و هه‌ر كه‌س لایه‌نێكى
دیكه.
6. سه‌رجه‌م دارایى كۆمه‌له له ژێر چاودێرى كۆمه‌له له‌ژێر چاودێرى و رینماىیه‌كانى
دیوانى چاودێرى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
به‌ندى هه‌شت // تۆماره‌كانى كۆمه‌له
1. تۆمارى ئه‌ندام / بۆ تۆماركردننى ناو‌و كات و شوینى له‌دایك بوون و ناوونیشانى
دروستى ئه‌ندامانى كۆمه‌له .
2. تۆمارى بریاره‌كان / سه‌رجه‌م بریاره‌كان به‌بریارو واژووى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند
تێیدا تۆمار ده‌كرێت.
3. تۆمارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى گشتى : كاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى گشتى و
راپۆرتى سالانه‌و ئاكامى هه‌لبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى تێدا تۆمارده‌كرێت.
4. تۆمارى داهاته‌كان : سه‌رجه‌م داهاته‌كانى كۆمه‌له‌ى تێدا تۆمار ده‌كریت.
5. تۆمارى خه‌رجیه‌كان : سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانى تێدا تۆمارده‌كریت و ئه‌و دوو
تۆماره‌ى دوایان ده‌بى له‌لایه‌ن دادنووس په‌سه‌ند بكرێت.
6. تۆمارى دارایى : دارایى و مولك و ماڵى گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ى كۆمه‌له‌ى
تێدا تۆمار ده‌كریت.
7. تۆمارى هاتوو رۆیشتوو / ژماره و مێژووى هه‌ر نووسراوێكى هاتوو رۆیشتووى تێدا
تۆمار ده‌كریت .
8. لقه‌كانیش ده‌بىَ هه‌مان ئه‌و تۆمارانه‌یان هه‌بیت كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان
پىَ كراوه.
به‌ندى نۆ // له‌ده‌ست دانى ئه‌ندامیه‌تى
ئه‌ندامى كۆمه‌له له ئه‌ندامیه‌تى ده‌كه‌ویت له‌م بارانه‌ى خواره‌وه :
1. ئه‌گه‌ر ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و قبول كرا یاخود سزا درا به ده‌ركردنى له
كۆمه‌ڵه.
2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام مرد یان دووچارى نه‌خۆشیه‌كى مێشكى بوو یان بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ
نه‌زانرا جێگا و ریگاى له كوىَ یه.
3. ئه‌گه‌ر به‌هۆى كارى به‌ده‌ره‌وشتى زیندانى كرا.
4. ئه‌گه‌ر ه‌بهۆى دژایه‌تى كردنى گه‌ل و نیشتمان تاوانبارى كرا.
به‌ندى ده // سزادان له كۆمه‌له
جۆره‌كانى سزادان له كۆمه‌له (( ووریاكردنه‌وه ، سه‌ره‌نج راكێشان ،، سركردن ،
ده‌ركردن)
1. لق بۆى هه‌یه ئه‌و سزایانه‌ى سه‌ره‌وه ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى بكات به پىَى
جۆرى سه‌رپێچى ئه‌ندام پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند.
2. ئه‌ندامى ده‌ركراو بۆى هه‌یه داواى پێداچوونه‌وه له بریارى ده‌ركردنى بكات ،
ئه‌م داوایه‌ش له‌ماوه‌لاى یه‌ك مانگ له رۆژى ده‌رچوونى بریاره‌كه پێشكه‌شى لق
یان ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند بكات.
به‌ندى یازده / گۆرینى په‌یره‌وى ناوه‌خۆ
كۆمه‌له بۆى هه‌یه یه‌كیك له به‌نده‌كانى په‌یره‌وى نناوه‌خۆ له‌سه‌ر پێشنیارى
ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ن و په‌سه‌ند كردنى 2/3ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى گشتى بگۆرێت ،
به‌لام به‌ندى گۆراو و كارى پێناكریت تاكو وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆى به گویره‌ى یاساى
كۆمه‌له‌كان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دات.
به‌ندى دوازده /
نابیت هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌گاى ناوه‌ندو لقه‌كانى كۆمه‌له‌دا بكریت كه
ناكۆك بێت له‌گه ئامانج و مه‌به‌سته‌كانى كۆمه‌ڵه.
به‌ندی سێزده //
هه‌ر لقێك له لقه‌كانى كۆمه‌له (%25) ى ئه‌و داهاته‌ى كه له‌لاى كۆده‌بیته‌وه
ده‌یداته ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى تاكو كۆمه‌له بتوانیت كۆمه‌كى ئه‌و لقانه‌ى بكات
كه داراییان كه‌مه یان بۆ خه‌رج كردنى پرۆژه‌كانى كۆمه‌له ، هه‌روه‌ها لق بۆى هه‌یه
قه‌رز له ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندی وه‌ربگرێت به‌پىَ ى پێویست به مه‌رجێك ئه‌و لقه
بتوانێت ئه‌و قه‌ره له‌كاتى دیاریكراو بگه‌رینیته‌وه.
به‌ندى چوارده /
كۆمه‌له بۆى هه‌یه ببیت به ئه‌ندام له یه‌كیتى كه‌م ئه‌ندامانى نێو ده‌وله‌تى.
به‌ندى پانزه/ له‌كارخستنى ناوه‌ند و لقه‌كان.
1. ئه‌و كاته‌ى لق له‌كار ده‌خرێت كه‌ل و په‌له‌كانى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى
ناوه‌ند.
2. له‌و كاته‌ى ناوه‌ند له‌كار ده‌خرێت كه‌ل و په‌له‌كانى ده‌درێته ریكخراوێكى
هاوئامانج یان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ولیر ناوباره‌گای سه‌ندیكای كریكاران به‌رامبه‌ر هوتیل هه‌ورامان نهۆمی سێ یه‌م
