|
نرخی كه‌شتیه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن سی ملیۆن دۆلاره
له
سایتی ره‌نگار وه‌رگیراوه
رۆژنامه‌ی
"ده‌یلی تێلگراف"ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه: كه‌شتیه گه‌شتیارییه‌كی
سه‌دام حوسێن- ی دیكتاتۆری پێشووی عیراق كه له ساڵی 1981دا له‌لایه‌ن
چه‌ند پسپۆڕێكی دانیماركیه‌وه بۆی دروستكرابوو، خراوه‌ته بازاڕه‌وه‌و
نرخه‌كه‌شی سی ملیۆن دۆلاره.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و كه‌شتییه شوێنی نوێژكردن و ئاوده‌ستی
تایبه‌ت و گه‌رماوی زێڕین و ساوناو ژوری حه‌وانه‌وه‌ی تێدایه‌و كه
به‌پێشكه‌وتووترین ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م ئاماده‌كراون.
هه‌ر له‌و كه‌شتیه‌دا ژووری یاریكردن و مه‌له‌وانگه‌و ته‌له‌فزیۆنی
جۆری LCD له هه‌موو ژووره‌كان و شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌و بنكه‌ی
ته‌ندروستیشی تێدایه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به بوونی چه‌ندین رێگای نهێنیش كردووه بۆ
چوونه ده‌ره‌وه له كه‌شتیه‌كه كه‌سه‌دام له‌كاتی پێویستدا كه‌ڵكی
لێوه‌رگرتووه‌و روونیشیكردۆته‌وه: په‌نجه‌ره‌ی كه‌شتیه‌كه به‌ماده‌ی
گوله‌نه‌برِ دروستكراوه


|