|
خاوه‌ن كه‌له‌شێرێك به (295) دۆلار
سزاده‌درێ:-
له‌ره‌نگاروه‌رگیراوه
رۆما ( ڕۆیته‌رز)- دادگایه‌كی ئیتالی بڕیاریدا
كه خاوه‌ن كه‌له‌شێرێك به ( 200) یۆرۆ سزا بدات كه ده‌كاته
(295) دۆلاری ئه‌مریكی پاش ئه‌وه‌ی جیرانه‌كانی سكاڵایه‌كیان
پێشكه‌ش به پۆلیس كرد كه گوایه ئه‌م كه‌له‌شێره به‌یانیان
زۆر زوو بانگ ده‌دات و ده‌بێته هۆی بێزاركردنی ده‌روجیران .
ئاژه‌نسی هه‌واڵی ئیتالیا ( ئانسا) وتی كه‌له‌شێره‌كه له
ناوچه‌ی بۆلزانۆیه ، خاوه‌نی كه‌له‌شێره‌كه ئه‌م بڕیاره‌ی ڕه‌ت
كرده‌وه و به‌پاڵپشتی كۆمه‌ڵه‌ی چاودێری په‌له‌وه‌ر ، چونكه
ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م كابرایه به‌لایه‌نی كه‌م پێویستی به
كه‌له‌شێرێك هه‌یه بۆ به‌خێو كردنی مریشكه‌كانی .


 |