|

كیسه‌ڵێكی ته‌مه‌ن 100 ساڵ بۆته دایكی
بێچووی ئه‌سپێكی ئاوی
له
شاری كه‌ناری (Mombassa)ی وڵاتی كینیا، بێچووه ئه‌سپێكی ئاوی دوای
ئه‌وه‌ی كه له شه‌پۆله‌كانی سۆنامی رزگاری بوو ، به شێوه‌یه‌كی
سه‌رسوڕ هێنه‌ر خووی به كیسه‌ڵێكی ته‌مه‌ن (100) ساڵ گرتووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه
كه كیسه‌ڵه نێره‌كه‌ش زۆر حه‌ز ده‌كات كه رۆڵی دایكی بۆ ببینێت.ئه‌م
بێچووه دایكی له لافاوه‌كه‌ی سۆنامی دا له ده‌ستدابوو و ته‌مه‌نی
له ساڵێك كه‌متره. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م دوو گیانداره
پێكه‌وه ده‌خه‌ون و مه‌له ده‌كه‌ن، ئه‌سپه ئاوییه‌كه هه‌ر به‌و
شێوه‌ی كه بێچووی ئه‌سپه ئاوییه‌كان به دوای دایكیاندا به‌ڕێ
ده‌كه‌ون ، به دوای كیسه‌ڵه‌كه‌دا به ڕێده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك
بیه‌وێت له كیسه‌ڵه‌كه نزیك بێته‌وه، ئه‌سپه ئاوییه‌كه به
تووڕه‌یی رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه. جێگه‌ی باسه ئه‌سپه ئاوییه‌كان
بۆ ماوه‌ی (4) ساڵ له‌گه‌ڵ دایكیان ده‌ژین.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |