|

لوویه‌كی
10 كێلۆییان له سكی نه‌خۆشێك ده‌رهێنا
له شاری
"ملكان"ی وڵاتی" كۆماری ئیسلامی ئێران" ، پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی
"فارابی " شاری "ملكان " توانیان لوویه‌كی (10) كگم له سكی نه‌خۆشێكدا
ده‌ربێنن.
به پێی هه‌واڵێكی
ئاژانسی "پانا"، ئه‌م ئافره‌ته ته‌مه‌نی (45) ساڵه و به هۆی
ئه‌وه‌ی كه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی گوێ
نه‌داوه به نه‌خۆشییه‌كه‌ی و سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌كردبوو
، لووه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌وره ببوو به‌ڕاده‌یه‌ك كه كێشی
لووه‌كه گه‌یشتبووه (10) كگم . له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری
گروپی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه "د.رامین ئاژوغ" رایگه‌یاندووه:" ئه‌م
نه‌شته‌رگه‌رییه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا كه دوو كاتژمێری
خایاند ، هه‌روه‌ها گووتیشی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه زۆر باشه.
online

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |