|
بۆ
سالی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك مایكل جاكسۆن به‌بی عه‌قلترین هاولاتی
ئه‌مریكی هه‌لبژیردرا
له
سایتي
رووناكی وه‌رگیراوه
بۆ ساڵی
چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك مایكڵ جاكسۆن به‌بێ عه‌قڵترین هاووڵاتی ئه‌مریكی
هه‌ڵبژێردرا.
لهراپرسییهك ی
ساڵانه‌دا كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی بێ عه‌قڵه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا،
له65% ی ئه‌و 1045 كه‌سه‌ی كه‌ده‌نگیان له‌راپرسییه‌كه‌دا دابوو،
پێیان وابوو كه‌جاكسۆن-ی 47 ساڵانه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ندین كاری
بێعه‌قڵانه‌ی كردووه.
رێكخه‌ری راپرسییه‌كه ده‌ڵێت: له‌دوا ده‌ركه‌وتنیدا مایكڵ جاكسۆن به‌جلوبه‌رگی
ژنانه‌وه له‌به‌حره‌ین ده‌سوڕایه‌وه‌و له‌ماوه‌ی دادگایكردنیشدا له‌سه‌ر
كێشه سێكسییه‌كه، له‌یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كه‌دا جلی خه‌وی له‌به‌ردابووه.
به‌بۆچوونی رێكخه‌ری راپرسییه‌كه، پێده‌چێت له‌داهاتووی نزیكدا جاكسۆن
له‌و پله‌یه‌دا بمێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر دیك چینی پێشی نه‌كه‌وێت ئه‌وا
مومكین نییه كه‌سێكی تر ئه‌و پله‌یه به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ئاماژه‌یه‌كدا
بۆ ئه‌و رووداوه‌ی كه‌تێیدا چینی به‌هه‌ڵه له‌كاتی راودا ته‌قه‌ی له‌هاوڕێیه‌كی
كردبوو.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسییه جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌پله‌ی سێیه‌م
دێت و تۆم كرۆز به‌پله‌ی چواره‌م و توم ده‌یلی سه‌ركرده‌ی پێشووی
كۆماریخوازه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێناوه
  | | |
|