 |
ڕێکخراوەکانى ئەنجوومەن |
|
|
|
 |
لیستی سه‌ره‌كی |
|
 | به‌سته‌ری خێرا |
 | به‌شی هه‌واله‌كان |
 | به‌شی به‌كارهێنه‌ران |
 | گشتی |
 | خزمه‌ت گوزاری سایت |
|
|
|
 |
په‌یامی خێرا |
|
|
|
|
 |
پۆزش |
|
|
|
|
|
 له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تى یه‌كیتى لاوانى دیموكرتى كوردستان سه‌رۆكى ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كانى شارى هه‌ولیر ریزیان ده‌گیریت له ریكه‌وتى 20-7-2010 له ئیواره مه‌راسیمیكدا له‌ناو باره‌گاى سكرتاریه‌تى یه‌كیتى لاوان ، سه‌رۆكى به‌شیكى زۆر له ریكخراوو كۆمه‌له كه‌م ئه‌ندامیه‌كان ریزیان لێ‌نرا له لایه‌ن یه‌كیتى لاوان . ئه‌م ریزلینانه له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كان بوو به‌رامبه‌ر پیشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى بۆ كه‌م ئه‌ندامان


|
|
|
|
|
|
 ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌له خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد له ریكه‌وتى 17-7-2010 ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌له خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد و له‌لایه‌ن شیخ عبدالله ى نوینه‌رى سه‌رۆك بارزانییه‌وه پیشوازى كران و له‌م مه‌راسیمه‌دا ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌له خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان ویراى پیشكه‌ش كردنى سوره‌تى فاتیحه به‌سه‌ر گیانى پاكى بارزانى نه‌مرو كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو به‌لینیان دووپات كرده‌وه بۆ ریبازه‌كه‌ى بارزانى له كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌له خاوه‌ن پیداویسیته تایبه‌تیه‌كان یاداشتیكى پیشكه‌شی شیخ عبدالله كرد كه به‌رزى بكاته‌وه بۆ سه‌رۆكى هه‌ریم ،به مه‌به‌ستى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تیك بۆ دیدار له‌گه‌ل سه‌رۆكى ریكخراو و كۆمه‌له‌كانى تایبه‌ت به‌كه‌م ئه‌ندامان له‌گه‌ل سه‌رۆكى هه‌ریم

|
|
|
|
|
|
 له 13-7-2010 10ى سه‌ر له به‌یانى له‌سه‌نته‌رى ئالا له شارى هه‌ولیر له ژیر چاودێرى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان , ئاهه‌نگی ریزلینان بۆ پۆلیك له سه‌رۆك كۆمه‌له كه‌م ئه‌ندامیه‌كان و مرۆڤه خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان به‌ریوه چوو , كه سه‌رۆكى كۆمه‌له‌كانى ژین و كورته‌بالاكان و كه‌روولالاوان و پاراستنى مافی بیركۆله‌كان و منداله تووش بووه‌كان به نه‌خۆشی شه‌كره‌و یه‌كیتى ناینایانی له خۆ گرت , و ریزلینانه‌كه هه‌ندێك له سه‌نته‌رو فه‌رمانبه‌رانى پابه‌ند به كارى ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كانیشی له خۆ گرت .


|
|
|
|
|
|
 له 12-7-2010 ریكخراوى هاندیكاپی نێوده‌وڵه‌تى ۆرك شۆپێكى له میوانخانه‌ى چوار چرا له‌شارى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ئه‌نجام دا له ژیر دروشمی (گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریه‌كانى راهێنانه‌وه له هه‌ریمى كوردستان)كه تیایدا میواندارى زیاترله40 كه‌سیه‌تی پابه‌ند به خزمه‌تگوزارى وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكوومیه‌كان و سه‌رۆكى كۆمه‌له‌ى ژین و كۆمه‌له‌ى پاراستنى مافی بیركۆله‌كانی كوردستان و كۆمه‌له‌ى تالاسیمیا و چه‌ندین نوینه‌رى ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كانی شارى دهۆك و سلیمانی تێدا ئاماده بووه . ۆرك شۆپه‌كه سه‌رچوه‌كان و ئامراز و شێوازى ئاسانكارى بۆ دابین كردنى خزمه‌تگوزارى هه‌مه‌جۆر بۆ مرۆڤی كه‌م ئه‌ندام و خاوه‌ن پیداویستى تایبه‌تی تیدا شى كراوه و ئاماده‌بوان ڕاو بۆچوونى خۆیان ئاڵوگۆڕ كرد به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى پیشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و ئاسانكارى بۆ تویژى كه‌م ئه‌ندامان و خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان.

|
|
|
|
|
|
 له دریژه‌ى كاروچالاكیه‌كانى یه‌كیتى نابینایان و كه‌م بینایانى كوردستان ده‌سته‌ى بالا، له ریكه‌وتى 7-7-2010 كاتژمێر 4 ى سه‌ر له ئێواره یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌لسا به سازكردنى سیمینارێك له ژێر ناونیشانى نابینایی و گرفته ده‌روونیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆ به‌ریز (سمیر باپیر رسول )كۆمه‌لناس و شاره‌زا له بوارى نابینایان ،سیمیناره‌كه به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى نابینایان و نوێنه‌ری ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كى نزیك له نابینایانه‌وه به‌رێوه چوو و سیمیناره‌كه بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو ،له‌م ماوه‌یه‌دا ئاماده‌بووان به بیرووبۆچوونه‌كانى خۆیان سیمیناره‌كه‌یان زیاتر ده‌وله‌مه‌ند كرد ئه‌میش بوو به جێگاى خۆشحالى سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان ،وه به‌رپرسی راگه‌یاندنى یه‌كیتیى نابینایان رایگه‌یاند كه له‌م وه‌رزه‌دا كۆر‌و سیمیناره‌كانى یه‌كیتێه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بیت و داواى له‌سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان كرد كه له كۆر و سیمیناره‌كانى داهاتوو ئاماده‌بن بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌لگا له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه دێته پێش خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان به گشتى

|
|
|
|
|
 |
زانیاری ئه‌ندام |
|
|
|
 |
ڕاپرسی |
|
| هیچ بابه‌تێک نیه له‌م گروپه . |
|
 |
به‌سته‌ره‌كان |
|
|
|
|