دریژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانی هاندیكاپ له‌گه‌ل به‌ریوه‌به‌رانی خالی زانیاری
له ریكه‌وتی 4-1-2012 له باره‌گای هاندیكاپ ۆرك شۆپێك ئه‌نجامدرا بۆ به‌ریوه‌به‌رانی خاڵی زانیاری به مه‌به‌ستی درێژه دان به‌و كاروپرۆژانه‌ى كه‌وا له‌لایه‌ن هاندیكاپه‌وه دیاریكراوه به مه‌به‌ستی زیاتر كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى له‌و شوێنانه‌ی كه‌وا پێویسته بۆ كه‌سانی كه‌م ئه‌ندام كایه‌وه.. وه ئه‌وه‌ى شایه‌نی باسه له‌و خوله‌دا به‌ریوه‌به‌رانی هه‌ریه‌ك له شاری هه‌ولێر و دهۆك تێیدا به‌شدار بوون, له‌و ۆرك شۆپه‌دا به‌رنامه‌و پلان داندرا بۆ ساڵی 2012 كه‌وا كۆمه‌له‌و ریكخراوه كه‌م ئه‌ندامیه‌كانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری ریكرخراوی ناوبراو یارمه‌تی لۆجیستی ده‌درێت..له هه‌ولیر ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌له كه‌م ئه‌ندامیه‌كان به‌شدار بوون و له دهۆكیش ریكخراوی نوژین و كۆمه‌له‌ى تالاسیمیا به‌شداربوون, وا بریار بوو چه‌ند كۆمه‌له‌یه‌كی سلیمانیش تیدا به‌شدار بن, به‌لام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی تایبه‌ت نه‌یانتوانی به‌شدار بن.
