 له پیناو ئاسووده بوونی ژیانی خاوه‌ن پیداویستیه تایبه‌تیه‌كان
نیردراوه له‌لایه‌ن باوكی شاهین
هه‌ر له دوای وه‌ستانی شه‌رِی ناوه‌خۆ چه‌ندین رِێكخراو كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاو ده‌زگای تایبه‌ت به چینی ( خاون پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان ) له كوردستانی خۆشه‌ویستمان هاتنه دامه‌زراندن به مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردنی مرۆڤی كه‌م ئه‌ندام , هه‌ندێك له‌و رِێكخراوانه شتی باشیان پێشكه‌ش به كه‌م ئه‌ندامان كردوه به‌لام وه‌كو پێویست نه‌بوه , پارچه زه‌ویه‌ك ده‌درێته ئه‌و مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێ وه‌ربگرێت , ئه‌ویش یان بۆ ژن هێنان یان بۆ سه‌یاره كرین یان بۆ چاره‌سه‌ری خۆی ده‌فرۆشێته‌وه چونكه ناتوانێت بیكاته خانوو , زۆر پێویسته ئه‌و رِێكخراوانه هه‌ولی ئه‌وه بده‌ن له رێگای به‌رله‌مان وحكومه‌ت یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن به‌ناوی یاسایی ماف و حقوقی كه‌م ئه‌ندامان له كوردستان وه‌كو یاسایی نه‌وت و گاز‌و ئیستیپمار له په‌رله‌مانی كوردستان ئێستا نزیكه‌ی ( 000ر100 ) هه‌زار مرۆڤی كه‌م ئه‌ندام له كوردستان هه‌نه ئه‌بوایه نوێنه‌ری خۆیان هه‌بوایه له په‌رله‌مان و حكومه‌ت یان نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جگه له‌وه‌ی كه ئه‌بێ یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان به خۆیانه‌وه بگرن وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و مافی مرۆڤ و شاره‌وانی و ته‌ندروستی ,
|