|


په‌رۆشم
په‌رۆشم...په‌رۆشم
بۆ بیستنى چرپه‌ى ده‌نگت
بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌و دیدارت
خۆر لێم ده‌پرسێت
كىَـــه خۆشه‌ویستت ؟
له وه‌لاَمدا
به هه‌نسكى گریانه‌وه
به ئاخ و نالاَنه‌وه
ته‌نیا كه‌سێكه له‌گه‌ڵ خوێنم ئاشنا بووه
بۆ چركه‌یه‌ك
له خه‌ونه‌كانما دانه‌برِاوه
شه‌وانه ئه‌وم...
له لانه په‌رۆشه‌كه‌ى دڵًم خه‌واندووه
به ئه‌سپایى...
شیله‌ى هه‌ورم له ده‌م كردووه ،
بۆ چركه‌یه‌ك...
نه‌مهێشتووه لێم جیابێته‌وه
ئێستاش كه خۆم ده‌بینم
له دیده‌ى خۆم بێزارم ،
ئه‌مجاره‌یان مانگ لێم ده‌پرسىَ
بۆچى ده‌گرى ؟
دیسانه‌وه
به هه‌نسكى گریانه‌وه
ناژیم ... ناژیم
له دوورى یار
چۆن بتوانم
له پایزدا گوڵى سوور برِوێنم
هانا په‌رۆش
14/2/2008


كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |