|
بیبسی
به تامی خه‌یار
لهPNA
وه‌رگیراوه
ژاپۆنییه‌كان بۆ هاوینی ئه‌م ساڵ خواردنه‌وه‌یه‌كی گازی نوێیان به‌رهه‌مهێناوه
كه بریتییه له ( بیبسی خیار)ی سارد و ته‌نیا له بازارِه‌كانی ژاپۆن
ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئایا تاكیمۆتۆ قسه‌كه‌ر
به‌ناوی كۆمپانیای سانتۆری كه تاكه بریكاری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه
گازییه‌كانی بیبسی كۆلای ئه‌مریكییه گوتی: ئه‌م خواردنه‌وه‌یه ئێستا
له بازارِه‌كانی ژاپۆن هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خیار له پێكهاته‌كه‌یدا
نییه ، به‌لاَم ته‌نیا تامی خیاری هه‌یه. تاكیمۆتۆ هه‌روه‌ها گوتی:
ویستوومانه تامێكی تایبه‌ت به‌م خواردنه‌وه‌یه ببه‌خشین كه گه‌رما و
تێنوویه‌تی هاوینی ئه‌م ساڵ بشكێنێت، بۆیه تامی خیارمان به باشترین
تام زانی و ره‌نگیشی سه‌وزه و ئه‌م ساڵ ته‌نیا له بازارِه‌كانی ژاپۆن
ده‌فرۆشرێت و پێشبینی ده‌كرێت له مانگێكدا رێژه‌ی فرۆشتنی بگاته 200
بوتڵ . پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ ئه‌م ( بیبسی)یه نوێیه رووبه‌رووی
ركابه‌رێتییه‌كی به‌هێز ببێته‌وه له لایه‌ن كۆمپانیای كۆك كۆلا و
خواردنه‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك چای سه‌وز و قاوه‌ی به‌ستراو كه ره‌واجێكی
زۆریان هه‌یه له بازارِه‌كانی ژاپۆن. شایه‌نی گوتنه ژاپۆنییه‌كان
له ساڵی 2006 نزیكه‌ی 20,5 ملیۆن بوتل بیبسی و خواردنه‌وه گازییه‌كانیان
خواردووه


|