|
پله‌ی گه‌رمی زه‌وی له‌ساڵی (2007) له‌به‌رزترین ئاستدا بوو :-
له
سایتی ره‌نگار وه‌رگیراوه
كیب
كانافیرال ( فلۆریدا )-به‌پێی راپۆرتێك كه په‌یمانگای گۆده‌رد- ی
ئه‌مریكی سه‌ر به ئاژانسی ناسا ئاماده‌یكردووه ساڵی( 2007 )به‌دووه‌م
گه‌رمترین ساڵ داده‌نرێت له‌دوای ساڵی( 2005 )ه‌وه له‌ماوه‌ی( 128)
ساڵى رابردوودا.
راپۆرته‌كه‌ی ناسا روونی كردۆته‌وه ماوه‌ی( 128 )ساڵ ده‌بێت پله‌كانی
گه‌رما ساڵ به‌ساڵ به‌راورد ده‌كرێت، ده‌ركه‌وتووه پله‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی
به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی مه‌ترسییه
له‌سه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ران له‌سه‌ر زه‌وی.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌یداوه به‌وه‌ی جه‌مسه‌ری باكور زۆرترین رێژه‌ی
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای به‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی سێ پله
ده‌بێت، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ سالاَنی سه‌ده‌ی
رابردوودا جێگه‌ی مه‌ترسییه.
راپۆرته‌كه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای بۆ دوو هۆكار گه‌ڕاندۆته‌وه
یه‌كه‌میان ئه‌مساڵ تیشكی خۆر به‌رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌سالاَنی
رابردوو ناوچه سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كانی گرتۆته‌وه، دووه‌م هۆكار كه
رۆڵی هه‌یه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا هه‌وڵنه‌دانی كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه كه به‌مه‌ترسیدار
ناوزه‌ندی كرد


 |
| |
|