|
ئافره‌تیك دوو پلنگ به‌خیو
ده‌كات
له PNAوه‌رگیراوه
هالا هاتی
كه ئافره‌تێكی به‌نگالییه ئه‌ركی په‌روه‌رده كردنی دوو بێچووه
پڵنگی له ئه‌ستۆ گرتووه دوای ئه‌وه‌ی دایكیان به ناچاری لێیان دوور
كه‌وته‌وه. هالا كه ئافره‌تی ماڵه و خاوه‌ن
چه‌ند منداڵێكه رۆژانه سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌لاَن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
شیر بداته ئه‌م دوو بێچووه پڵنگه، هالا له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ
ته‌له‌فزیۆنی فۆجیدا گوتی: ئه‌م دوو بێچووه وه‌ك منداڵی من وان و به
یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌م، ده‌رباره‌ی كرداری شیرپێدانه‌كه كه
رۆژانه زیاتر له دوو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت گوتی: كرداره‌كه زۆر
ترسناك نییه و من رۆژانه له كاتی دیاریكراودا دێم نه‌وه‌ك ئه‌م دوو
بێچووه پڵنگه برسییان بێت، چونكه ئێستا بێ دایكن و من ناچارم هه‌موو
شتێك بكه‌م له‌پێناو ئه‌م دوو پڵنگه و ده‌بێ زۆریش به سۆز بم
به‌رامبه‌ریان .


 |