|

|
قژشۆردن له‌ساڵۆن جه‌ڵته‌ی دڵی
لێده‌كه‌وێته‌وه
|
PUKmedia 17:33:33 2008-01-14
قژشۆردن
له‌ساڵۆنی جوانكاری نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵی
لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پیاوێكی ئه‌مریكی
كه‌ناوی ماڵكۆم كراب- ه،
باس له‌ئه‌زمونی تاڵی خۆی ده‌كات كه‌چۆن پێش حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به‌هۆی ئه‌و دیارده‌یه‌وه خێزانه‌كه‌ی گیانی
له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی
هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌مانگی 9 ی 2000 دا له‌كاتی شۆردنی
قژیدا له‌یه‌كێك له‌ساڵۆنه‌كانی جوانكاری سه‌ری
بۆ دواوه چه‌ماندۆته‌وه، تووشی جه‌ڵته‌یه‌كی دڵ بووه‌و دواتریش
تووشی جه‌ڵته‌یه‌كی دیكه‌بووه كه‌به‌هۆیه‌وه گیانی
له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌ی
كه‌مه‌سه‌له‌كه‌ی زیاتر مه‌ترسیداركردووه ئه‌وه‌یه
كه‌ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه‌ژنه‌كه تێیدا كۆچی
دواییكردووه ئه‌وه‌ی ته‌ئكیدكرده‌وه كه‌هۆكاری مردنی
ژنه‌كه چه‌ماندنه‌وه‌ی سه‌ری بووه له‌كاتی شۆردنی
قژیدا له‌حه‌وزی تایبه‌تی شۆردنی قژدا.
چه‌ند مانگێكیش له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی
ته‌مه‌ن 59 ساڵان له‌ویلایه‌تی
مریلاندی ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما گیان له‌ده‌ست
بدات له‌كاتێكدا له‌یه‌كێك له‌ساڵۆنه‌كانی
جوانكاری سه‌ری بۆ دواوه به‌سه‌ر حه‌وزی شۆردنی قژی ساڵۆنه‌كه‌دا
چه‌ماندبووه‌وه، ناوبراو له‌وكاته‌دا له‌هه‌ناسه‌دان
كه‌وت ئه‌مه‌ش وای له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ساڵۆنه‌كه
كرد كه‌په‌نابه‌رێته به‌ر تیمه‌كانی
فریاگوزاری.
هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی
ته‌ندروستییه‌وه
رایگه‌یاند: چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی مردن به‌و هۆكاره تۆماركراوه
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پراكتیكی ئه‌وه‌ی
نه‌سه‌لماندووه.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |