|

سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین
زانراوه‌كانی دونیا
له ئاژانسی په‌یامنیر وه‌رگیراوه
له‌م دونیا پڕ سه‌یر و
سه‌مه‌ره‌یه‌دا، مرۆڤ له بیستن و بینینی زۆر شت مات ده‌بێت و ناكرێت
باوه‌ڕ به زۆر شت نه‌كات. - ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی
به‌رده‌وام و له دوای یه‌ك بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ و (7) مانگ و (6) رۆژ
بقیژێنیت، ئه‌وسا ده‌توانیت وزه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ گه‌رمكردنی
په‌رداخێك قاوه به‌رهه‌م بێنیت. -كورتترین شه‌ڕ له مێژوودا له
ساڵی (1896) له نێوان "زنزبار و به‌ریتانیا" بوو كه (38) خوله‌كی
خایاند. - قه‌باره‌ی چاوی مرۆڤ له سه‌ره‌تای له دایك بوونییه‌وه
تا مردن ناگۆڕێت، به‌ڵام هیچ كات گوێ و لوتی له گه‌شه‌كردن
ناوه‌ستێت. - سیسركه ده‌توانێت به بێ سه‌ر تا (9) رۆژ بژێت،
دواتر به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه مردار ده‌بێته‌وه. - ئه‌گه‌ر
دانیشتوانی وڵاتی چین به شێوه‌ی ریزێك له‌به‌رده‌متا تێپه‌ڕ ببن، ئه‌م
ریزه له‌به‌ر خێرایی ژماره‌ی له دایك بوون ، هیچ كات كۆتایی
نایه‌ت. - هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك
دانه زه‌یتون له زه‌ڵاته‌ی هه‌ر سه‌رنشینێكی نێو فڕۆكه‌كان، له ساڵی
(1987) ، (40) هه‌زار دۆلاری بۆگه‌ڕایه‌وه. - فیل ته‌نیا
گیاندارێكه كه ناتوانێت باز بدات. - (I am) كورتترین رسته‌ی
ته‌وایی ئینگلیزیه. -ئه‌گه‌ر ماسییه‌كی سوور له ژوورێكی تاریك
دابنرێت، ره‌نگه سووره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگی سپی. - چاوی
نه‌عامه له مێشكی گه‌وره‌تره. - په‌پوله‌كان به هۆی
قاچه‌كانیانه‌وه، تامه‌كان ده‌چێژن. - پشیله‌كان ده‌توانن زیاتر
له سه‌د ده‌نگ به قورگیان دروست بكه‌ن له كاتێكدا كه سه‌گه‌كان
كه‌متر له ده ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن. -ژماره‌ی خه‌ڵكانی چین كه
ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن، له ژماره‌ی ئه‌و
ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن ،
زیاتره. - هه‌موو ورچه‌كانی قوتب چه‌پ ده‌ستن. - ژماره‌ی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی (گوێ درێژ) ه‌وه گیانیان له ده‌ست
ده‌ده‌ن ، زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رووداوه
ئاسمانێكاندا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. - هه‌ر پارچه
كاغه‌زێك ناتوانرێت زیاتر له نۆ جار ده‌ق بكرێت. - (30)
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، له ژێر خاكدا
نێژراون. - وشتر ته‌نیا گیاندارێكه كه ناتوانێت مه‌له بكات. -
كێشی لیترێك سركه له وه‌رزی زستاندا، قورستره له كێشی هه‌مان بڕ
له سركه له وه‌رزی هاویندا. - باڵای مرۆڤ تا (20تا25) و هه‌ندێك
كات تا (40 ) ساڵ له زیاد بووندایه، به‌ڵام له (40) ساڵ به‌دواوه ،
باڵای له هه‌ر دوو ساڵدا (6)میلیم كورت ده‌بێته‌وه. - ته‌نیا به
له‌ده‌ستدانی 1% ئاوی جه‌سته، هه‌ست به تونێتی ده‌كه‌ین. - وشتر
له هه‌ر (3) خوله‌كدا (95) لیتر ئاو ده‌خواته‌وه

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |