|
شیرپیدانێكی پێوانه‌یی
له PNA
وه‌رگیراوه
زیاتر
له 3850 ئافره‌تی فیلپیینی له مانیلای پایته‌ختدا كۆبوونه‌وه بۆ
تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له شیر پێدانێكی به كۆمه‌ڵی
كۆرپه‌كانیان.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دایكانه دوو
ئامانجی هه‌بوو یه‌كه‌میان تۆمار كردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی و
تۆماركردنی ناویان له ئینسكلۆپیدیای گینیس بۆ ژماره پێوانه‌ییه
جیهانییه‌كان ، دووه‌میش بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له سووده‌كانی شیر
پێدانی سروشتی و دوور كه‌وتنه‌وه له شیری ده‌ستكرد ، نۆنا ئه‌ندایا
كاستیلۆی به‌رِێوه‌به‌ری رێكخراوی ( نییچه‌ر ئۆف زه ئێرز) كه
لایه‌نێكی رێكخه‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یه گوتی : ئه‌م ده‌ست
پێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌یه كه دایكان روو له شیر پێدانی سروشتی بكه‌ن
و زیاتر له 40 هه‌زار سه‌نته‌ری چاودێری و نه‌خۆشخانه و لایه‌نی
تایبه‌ت له فلیپین به‌شدارییان له‌م رووداوه‌دا كردووه. پار ساڵیش
له هه‌مان كاتدا 3541 ئافره‌ت له هه‌مان شوێن كۆبوونه‌وه بۆ شكاندنی
ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی كه له ساڵی 2002 له شاری بیكلی له
ویلایه‌تی كالیفۆرِنیای ئه‌مریكی تۆمار كرابوو به به‌شداریی 1130
ئافره‌ت .


 |