|
سسته‌ر ناچارده‌كات ته‌نووره‌ی كورت له‌به‌ربكات
بڕیاری پێنه‌دانی ده‌رماڵه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی سان رافائیل
له‌ئیسپانیا به‌و سسته‌رانه‌ی ته‌نووره‌ی كورت له‌به‌رناكه‌ن شه‌پۆلێكی
ناره‌زایی به‌دوایخۆیدا هێنا. سان رافائیل چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌ركردووه
كه‌به‌پێی ئه‌و رێنماییانه سسته‌ره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ناچارده‌كرێن
كه‌ته‌نووره‌ی كورت له‌به‌ربكه‌ن ئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌ربڕینی ناره‌زاییه‌كی
زۆر له‌لایه‌ن سسته‌ره‌كانه‌وه. سسته‌ره‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
په‌یوه‌ندی به‌شه‌ره‌فمانه‌وه هه‌یه وه‌ك ژن" و بڕیاریشیانداوه كه‌رۆژی
2/4 له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خۆپیشاندانێك سازبكه‌ن و دواتریش
خۆپیشاندانێكی دیكه له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیدا سازبكه‌ن.


كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه هه‌والی
هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت. |