|
كه‌نارێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان له ئیتاڵیا
PNA
وه‌رگیراوه
له‌ئیتاڵیا
كه‌نارێكی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان كراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك كه‌ناری
ئه‌دریاتیكی له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌هه‌ردوو كه‌ناری ریمینی وبریكۆنی به‌یه‌كه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه ئه‌و
كه‌ناره له‌و شوێنه دروستكراوه كه به‌ناوبانگترین چیرِۆكی رۆمانسی
تێدا تۆمار كراوه، تیزیانا ئه‌ندریانۆ كه‌ئافره‌تێكی ئیتاڵییه له
دیمانه‌یه‌كیداله‌گه‌ڵ تۆرِی ئه‌ی بی سی ده‌ڵێ:ئافره‌تان له‌پیاوه‌كان
بێزار بوون به‌هۆی ئه‌و خواردنه ناته‌ندروستییه‌كه‌یان و مۆسیقایه‌ی
كه ده‌نگی زۆر دروست ده‌كات وهه‌موو كه‌سێكی بێزارده‌كات، بۆیه ئێمه
له‌ده‌ستپیاوه ئیتاڵییه‌كان رامان كردووه، هه‌روه‌ها پیاوه‌كانی دیكه‌ش
وه‌ك مادده بێهۆشكه‌ره‌كانیان لێهاتووه، فاوستۆر رافالیۆ كه‌خاوه‌نی
كه‌ناره‌كه‌یه ئه‌ویش ده‌ڵێ: بیرۆكه‌كه زۆرساده وئاسانه وجیهانێكی
تایبه‌تمان به ئافره‌ته‌كان به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان تێیدا بحه‌سێنه‌وه
،ماریانا ساندۆ كه‌هه‌میشه كاته‌كانی خۆی له‌سه‌ر كه‌ناره‌كان به‌سه‌ر
ده‌بات ده‌ڵێ:من له‌مه‌ودواسه‌ردانی ئه‌و كه‌ناره ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
هاورِێی تازه بناسم وباس له هه‌ندێك كێشه‌ی تایبه‌تی ئافره‌ت ده‌كه‌ین
وحه‌زناكه‌مكه‌س وا بیر بكاته‌وه كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناره په‌یوه‌ندیی
به هه‌ندێك كاری سێكسییه‌وه هه‌بێت ، به‌لاَم سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی
ئافره‌ته‌كان ده‌یانه‌وێ خۆیان له پروپاگه‌نده بپارێزن ،به‌لاَم
ناونانی كه‌ناره‌كه به ( كه‌ناری په‌مه‌یی) له‌وانه‌یه مشتومرِێكی
زۆر دروست بكات .
كه‌ناره‌كه به‌ر له‌چه‌ندهه‌فته‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه وچه‌ندین هۆڵی وه‌رزشی
وسه‌ما كردن وئارایشتگای جوانكاری تێدایه وچه‌ندین رێوشوێنی توند
گراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگا نه‌درێت هه‌مووكه‌سێك به ویستی خۆی
بچێت له‌وێ مه‌له بكات بۆ نموونه قه‌ده‌غه‌یه پیاو ومنداڵ بچنه ئه‌و
كه‌ناره ته‌نانه‌ته ئه‌وانه‌ی له‌كاتی پێویستدا ئافره‌ته‌كان له
خنكان رزگار بكه‌ن ،هه‌روه‌ها مۆسیقای توندوتیژكه ده‌نگێكی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه
قه‌ده‌غه‌یه له‌و كه‌ناره بژه‌نرێت ،ئه‌وه‌ی زۆرسه‌یریشه نابێ
خواردنی ئاسایی كه‌ناره‌كان له‌وێ بخورێ وه‌ك په‌تاته .

 |