|
ته‌مه‌نی 2 ساڵانه‌و دایكی له‌مردن
رزگارده‌كات
ئه‌و
منداڵه كه ناوی (جۆشوه) یه‌و ته‌مه‌نی دوو ساڵانه‌و
خه‌ڵکی مانچسته‌ری به‌ر‌یتانیایه، له‌کاتێکدا که دایکی
له‌هۆش خۆی چووه‌و
هه‌لنه‌ساوه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆنی بۆ ژماره‌ی گشتی
فریاکه‌وتن (999) کردووه‌و
وتوویه‌تی "دایکم، هۆشیار نابێته‌وه"، ئه‌وانیش
ئامۆژگاریيان کردووه که هه‌وڵ
بدات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بێسوود بووه ئينجا له‌رێگای
ژماره
ته‌له‌فۆنه‌که‌یانه‌وه ئه‌دره‌سه‌که‌یان په‌یداکردووه‌و
ئه‌مبولانس
هاتووه.
دوای هاتنی ئه‌مبولانس کێشه‌ی ئه‌وه هه‌بووه چۆن ئه‌م
مناڵه ده‌رگا
بکاته‌وه، به‌ڵام زۆر به وریایانه‌و ئازایانه شتێکی
هێناوه‌و چۆته سه‌ری و
ده‌رگای له ستافی فریاکه‌وتن کردۆته‌وه.
له‌هه‌ندێک له‌رۆژنامه‌کانی
به‌ریتانيادا له‌لاپه‌ره‌ی یه‌که‌مدا وێنه‌ی ئه‌م مناڵه
وه‌ک قاره‌مان
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دایکی ئه‌م مناڵه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م
ته‌له‌فۆنه‌ی (جۆشوه) نه‌بوایه، له‌وه ده‌چوو گیانی
له‌ده‌ست بدایه.
گه‌ر
ده‌ته‌وێت گوێت له‌ده‌نگی (جۆشوه) بێت له‌کاتێکدا
که‌ته‌له‌فۆنی فریاکه‌وتنی
کردووه، ئه‌وه ده‌توانیت له‌رێگای ئه‌م سایته‌وه گوێی
لێبگریت:
Manchestereveningnews.co.uk


كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه هه‌والی
هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت. |