سه‌ره‌تا چۆنیه‌تی به‌ئه‌ندام بوون له‌ یانه‌ هه‌لاتنی گه‌وره‌ له‌فه‌یسبووك چۆنیه‌تی ناوگۆرینی ئه‌ندامان په‌یوه‌ندی كردن به‌ به‌رێوبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌
پێداویستیه‌كانی كۆرگه‌ ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت كیبۆردی كوردی ره‌خنه‌ و پێشنیار رێكـــــــــــــلام كردن

كليك بكة بؤ بينيني كةنالي ئاسماني بةيامكلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌ته‌لایتی زاگرۆسكلیك بكه‌ بۆ بینینی كوردسات‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی كه‌نالی سپێده‌‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی كه‌نالی كه‌ی ان ان‌كلیك بكه‌ بۆ بینینی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی‌
ام بی سی ئاكشن2 ام بی سیام بی سیNRT TVNRT TV
باركردنی وێنه‌ و ڤیدیۆ و فایلكلیك بكه‌ و لایك بكه‌
په‌یجی شاژنی جانسیلایكی په‌یجی نیرۆسۆفت بكه‌ له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك
بنكه‌ی باركردنی نیرۆسۆفتپێشبركێی جوانترین وێنه‌ی كامیرای ئه‌ندامان
bawan
كلیك بكه‌ بۆ بینینی ئــاگه‌داری
په‌یامی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی به‌خێربێن ئازیزانی یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ ئه‌م كاته‌تان باش خۆشحاڵ بوین به‌ سه‌ردانكردنمان و به‌شداری كردننتان له‌ یانه‌كه‌مان هیوادارین بتوانین زۆر ترین سود به‌ كه‌مترین ماوه‌ ببه‌خشین به‌ دیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ..
گه‌رانی گۆگل تایبه‌ت به‌ یانه‌ی هه‌لاتنی گه‌وره‌

SMS


گه‌ڕانه‌وه‌   يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break > یانه‌ى هه‌مه‌ره‌نگ > هه‌واڵ و بابه‌تی هونه‌ری
ناوی ئه‌ندام
ووشه‌ی نهێنی

هه‌واڵ و بابه‌تی هونه‌ری گشت هه‌واڵێكی هونه‌ری له‌م به‌شه‌دا بڵاو بكه‌وه‌

زیاد كردنی وه‌ڵام
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووك بلاو بكه‌وه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 02-04-2010, 09:16 PM   #1
deyar
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشوو و دڵسۆزی یانه‌
REBOO30 لۆکه‌زاهیر: ماچی کوڕان خۆشتره‌،باخان بۆمن بابه‌ت نیه‌وسه‌ری خۆمی پێوه‌ناهێشێنم



گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆش(لۆکه‌)یه‌کێکه‌له‌وده ‌نگه‌ناسکانه‌ی که‌ماوه‌یه‌کی کوردته‌هاتۆیه‌نێو کاری هونه‌ری،له‌ڕێگه‌ی گۆرانی وجوانی ڕوخسارییه‌وه‌هه‌رزوو توانی خۆی به‌جه‌ماوه‌بناسێنێ،خۆشی ده‌ڵێط:له‌ژیانمدا به‌خۆمم نه‌مگووتوه‌جوانم،به‌لام خۆشی پێ ناشرین نییه‌،گه‌رکه‌سێکیش پێم بڵی جوانی هه‌ست به‌خۆشی ده‌که‌م...

ئێمه‌بۆئاشنابوونی خوێنه‌ران چه‌ند پرسیارێکمان له‌سه‌رکاری هونه‌ری وژیانی تایبه‌تی لێکردو به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌ڵامی داینه‌وه‌.

  حه‌زده‌که‌ین خوێنه‌رانمان گۆرانیبێژ(لۆکه‌)له‌زمانی خۆیه‌وه‌بیناسن؟

-من ساڵی(1988)له‌شاری سلێمانی له‌دایک بووم،خێزانه‌که‌مان پێکهاتووه‌له‌پێنج کچ و کوڕێك،ژیانی منداڵیشم تاوکو ساڵێ 2002 له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ربردووه‌،پاشان چووینه‌وڵاتی(سویسرا)وتاکو ێستاش له‌وێدانیشطه‌جێێن،ته‌مه نی منداڵیشم به‌یاری کردن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم به‌سه‌ربردووه‌ومنداڵێكی هێمن ونه‌رم وناسک بووم،له‌به‌رنه‌رم وناسکیم خوشکه‌گه‌وره‌که‌م ناوی ناوم(لۆکه‌).

  چونی(لۆکه‌)له‌کۆمه‌ڵگه یه‌که‌وه‌بۆکۆمه‌ڵگه‌ی ‌کی تر وه‌ک منداڵێک تاچه‌ند سه‌خت بوو؟

-بۆهه‌مووکه‌سێک ناخۆشه‌له‌کۆمه‌ڵغه‌یه‌ ه‌وه‌بچێته‌کۆمه‌ڵگه‌یه ‌کی تر تاله‌گه‌ڵ که‌ش وهه‌واکه‌ی ڕادێت،منیش سه‌ره‌تازه‌حمه‌تی زۆرم بینی تاتوانیم فێڕی زمان وکولتووری ئه‌وێ بم.

  ئه‌ی تێکه‌ڵبوونی(لۆکه‌)به‌دنی ی هونه‌رحه‌زێکی قۆناغی منداڵی بوو،یاکاریگه‌ری که‌سانێکه‌وه‌بوو به‌سه‌رییه‌وه‌ بۆئه‌م بواره‌؟

-حه‌زکردنم به‌وبواره‌خه‌ونێکی منداڵیم بوو،له‌منداڵییه‌وه‌خولی ی هونه‌ر بووم وورده‌ ورده‌ به‌شداریم له‌چالاکییه‌ هونه‌رییه‌سه‌ره‌تاییه‌ ان ده‌کرد،تاساڵی 2004 به‌شداریم له‌ئاهه‌نگ وکۆنسێرت ده‌کرد،له‌2008 ‌وه‌کاتێک که‌گه‌ڕامه‌وه‌بۆ کوردستان یه‌که‌مین ئه‌لبووم له‌گه‌ڵ(هه‌ڵکه‌وت زاهیر)به‌رهه‌م هێنا

  که‌هونه‌رحه‌زی منداڵێت بوو چۆن بوو په‌یمانگه‌یاخوود ئه‌کادیمایه‌کی هونه‌ریت نه‌خوێند تاکو زیاتر شاره‌زایی بواره‌که‌بی؟

-به‌هۆی نه‌بوونی ونه‌ڕه‌خسانی ده‌رفه‌ته‌وه‌که‌لێره‌چ ووم بۆده‌ره‌وه‌ئه‌م بواره‌م ڤۆنه‌ڕه‌خساوه‌.

که‌لتووری ئه‌وروپا بۆکچه‌کوردێکی وه‌ک تۆتاچه‌ند ئه‌سته‌مه‌؟

پێشترزه‌حمه‌ت بوو.به‌ڵام ئێستاله‌گه‌ڵی ڕاهاتووم وشاره‌زابووم،راسته‌ دووکولتوری جیاوازه‌،به‌ڵام توانیومه‌سوود له‌شته‌باشه‌کانیانه‌وه وه‌ربگرم،ئه‌وه‌ی شتی خراپیشه‌به‌لاوه‌ی بنێم،چونکه‌له‌گه‌ڵ کولتوورو دابو نه‌ریتی ئێمه‌ی کورد ناگونجێت

  ئه‌ی لۆکه‌تاچه‌ند ده‌رفه‌تی عه‌شق وخۆشه‌ویستی بۆڕه‌خساوه‌؟

-به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌(لۆ ه‌)گووتی:وه‌ڵلاخۆشه‌ویست یم نییه‌وناشمه‌وێ جارێ خۆشه‌ویستم هه‌بێ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستازۆربه‌کاری هونه‌رییه‌وه‌سه‌رقاڵم،گ ه‌رکه‌سێک هه‌ڵبژێرم بۆخۆشه‌ویستی ده‌بێ کاری هونه‌ری فه‌رامۆش بکه‌م.

  ئه‌وقسه‌یه‌ی تۆجۆرێکه‌له‌شه‌رم یاخوود نازکردن وه‌ک زۆرێک له‌کچانی تر ده‌ڵێی خۆشه‌ویستیم نه‌کردووه‌وناشمه‌وێ بیکه‌م،ئه‌م قسه‌یه‌تاچه‌ند له‌گه‌ڵ دڵ وناخی کچان یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌وڕاسته‌؟

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌...وه‌ڵل ا له‌ناخی دڵه‌وه‌ئه‌م قسه‌یه‌ده‌که‌م جیاوازترله‌هه‌مووکچانی تر...چونکه‌به‌راستی نامه‌وێ کاتی خۆمی پێ بکوژم وهه‌مبێ نه‌ک وه‌ک شتێکی ته‌قلیدی وابڵێم،ئه‌گه‌رکه‌سێکیشم خۆشبووێ وه‌ڵڵاهی له‌که‌س ناترسم.

  ئه‌ی که‌س داوای خۆشه‌ویستی لێنه‌کردووی؟

-له‌لایه‌ن کورانه‌وه‌داوای پێوه‌ندی زۆر زۆرم لێکراوه‌،به‌ڵام ره‌تم کردۆته‌وه‌،به‌شێوه‌یه‌ ی وا وه‌لامم داونه‌ته‌وه‌ دڵیان نه‌شکێ وهه‌ست به‌هیچ شتێ نه‌که‌ن.خۆشه‌ویستیش شتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌وکات وساتی بۆنییه‌،هیواداریشم لێم نزیک نه‌بێته‌وه‌،به‌پێکه‌نی ه‌وه‌،ئه‌گه‌رنزیکش بۆوه‌پێی ده‌ڵێـ نێیت بۆپێشه‌وه‌وکاتی خۆشه‌ویستیم نییه‌.

  ئه‌ی مه‌رجی لۆکه‌بۆئه‌وکه‌سه‌چییه‌ که‌ده‌بێت هاوسه‌ری ژیانی؟

-بۆئه‌وه‌ هیچ مه‌رجێک دانانێم،ته‌نها که‌سێکی ڕۆشنبیرو تێگه‌یشتوو بێ،که‌سێک بێ ڕێگریم نه‌کات له‌کاری هونه‌ری ئه‌گه‌رتۆزێکیش جوان بێت خراپ نییه‌.

  به‌چی سیفه‌تێکی پیاو سه‌رسامی؟

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌..پیاوێک ی پیاوبێ،پیاوێکی قورس بێ وله‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕوویه‌کی خۆشی هه‌بێ،پیاویش گه‌ربه‌نه‌رم وهێمنی قسه‌بکات بێگومان شتێکی جوانه‌.

  تاچه‌ند له‌گه‌ڵ هاتنی ئافره‌تانی بۆنێو کاری ڕاگه‌یاندن وهونه‌ری؟

-پێمباشه‌ زیاتر بوارییان بۆبره‌خسێت وتواناکانی خۆیان ده‌ربخه‌ن،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌زۆرجار له‌م لاو لاقسه‌وقسه‌ڵۆکیان به‌دوا ده‌خه‌ن،که‌هه‌قوایه‌زی تر ڕێزیان لێبگیرێ

  پێت وانییه‌ به‌هاتنیان بۆنێو ئه‌م بواره‌ شانسی شوکردنیان که‌متر ده‌بێته‌وه‌؟

-هۆکاری شووکردن ده‌گێڕمه‌وه‌بۆ سه‌ر که‌سایه‌تی خوودی که‌سه‌که‌،هه‌موو ئافره‌تێ پێویسته‌ بزانێ چۆن که‌سایه‌تی خۆی وئابڕووی خۆی ئه‌پارێزێ وشتێکی وانه‌کات کار له‌که‌سایه‌تی بکاتمبۆشوکردنیش تووشی پیاوی خۆی ده‌بێت.

  وابڵاوبۆوه‌که‌لۆکه‌ له‌که‌ناڵی ئاسمانی(کۆره‌ک Tv) کاری سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه‌،وه‌ڵامی خۆت بۆئه‌م قسه‌یه‌ چییه‌؟ئه‌مه‌تاچه‌ند له‌ڕاستییه‌وه‌نزک بوو؟

-حه‌زده‌که‌م له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه‌ئه‌م وه‌ڵامه‌ به‌درۆبخه‌مه‌وه‌که‌هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی ودروستی نییه‌،ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شی بڵاوکردۆته‌وه‌قێزی لێده‌که‌مه‌وه‌،ئه‌گه‌ر بشزانم ئه‌م قسه‌یه‌له‌کوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌هه‌رگیز لێی خۆش نه‌ده‌بووم،ده‌بوایه‌پشت گیریم لێبکه‌ن وهانم بده‌ن به‌وه‌ی که‌ یه‌که‌مین کارمه‌تاکو کاری باشتر بکه‌م،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌له‌گه‌ڵ بلاوبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مین کلیپم وه‌ک قومبه‌له‌ ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یان بۆدرووست کردم تاکو بمڕوخێنن ،به‌ڵام من به‌وه‌ناڕوخێم ئه‌م قسه‌نابه‌جێیانه‌ش کارم لێناکات،چونکه‌هیچ ئه‌ساسێکی نه‌بوو.

  زۆرجار گلله‌ی ئه‌وه‌مان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌گوێ لێده‌بێت که‌ئافره‌ته‌هونه‌رمه‌ن ه‌کان زیاتر پیاوه‌کان هاوکاری ده‌کرێن،به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپاوه‌دێنه‌وه‌ ۆکوردستان ،تۆله‌م ڕووه‌وه‌تاچه‌ند هاوکاری کراوی وئه‌م قسه‌یه‌به‌ڕاست ده‌زانی؟

-هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا وکوردستان نابینم،هه‌رکه‌س شایه‌نی یارمه‌تی بێت یارمه‌تی ده‌درێت نه‌ک به‌ته‌نها من،ئه‌وئافره‌تانه‌ی ئێستاهاتوونه‌ته‌پێش هه‌موویان یارمه‌تی دراون له‌لایه‌ن هه‌رشوێنێکه‌وه‌بێ.

  نازدارده‌ڵێ:ئه‌زکچێکی جوانم وده‌نگیشم خۆشه‌،تۆتاچه‌ند جوانی به‌پێویست ده‌زانی بۆیافره‌تی هونه‌رمه‌ند؟

-ده‌نگ وجوانی به‌ته‌واوکه‌ری یه‌کتریان ده‌زانم،جوانی ده‌بێت به‌هۆکارێک بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر زووتر بتناسن وبچیته‌ناو خه‌ڵکه‌وه‌.

  لۆکه‌تاچه‌ند له‌جوانی خۆی ڕازییه‌؟

-من خۆم به‌خۆم ناڵێم جوانم،له‌ڕۆژنامه‌ی(میدیا) ش له‌زاری منه‌وه‌بلاوکرابۆیه‌وه‌و کرابوو به‌مانشێت که‌لۆکه‌ده‌ڵێت:من زۆر خۆم پێ جوانه‌،من ئه‌وه‌به‌درۆده‌خه‌مه‌و ه‌،چونکه‌له‌ژیانم به‌خۆم نه‌گووتوه‌ جوانم،به‌ڵام ناشیرینیش نیم وله‌جوانی خۆم ڕازیم.

  هه‌ست ده‌که‌ی رازی بوونت له‌وجوانییه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ قبوڵ کراوه‌؟

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌،به‌ڵی زۆریش،بێگومان که‌سێکیش پێمبڵێ جوانی هه‌ستێکی خۆشم له‌لادروست ده‌بێ.

  ده‌کرێ بڵێین جوانیه‌که‌ی لۆکه‌ یارمه‌تی ده‌ری زیاتر بووه‌ بۆزوو ناساندنی؟

-نه‌خێر حه‌زناکه‌م ئه‌وه‌بڵێی،به‌پێکه‌نینه ‌وه‌

   هونه‌رمه‌ند(ژاڵه‌)ده‌ڵێت :زۆرێک له‌وئافره‌ته‌هونه‌رمه‌ دانه‌ی یارمه‌تی ده‌درێن بێبه‌رامبه‌ر نییه‌،له‌به‌رانبه‌رداله ‌ش ولاری خۆیان ده‌به‌خشن،بۆیه‌یارمه‌تی ده‌درێن تۆتاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت؟

-ڕێزم بۆژاڵه‌خان هه‌یه‌،ته‌نهاده‌ڵێم پێش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بێین ئه‌وان هاوکاری ،ئه‌وانه‌ی ئه‌وقسانه‌ده‌که‌ن قسه‌یه‌کی جوان نییه‌،چونکه‌په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌مووی وه‌ک یه‌ک نییه‌،منیش تاکو ئێستا ڕووبه‌ڕووی شتی وانه‌بوومه‌ته‌وه‌،ئه‌گ ‌ربشزانم یه‌کێک له‌به‌رانبه‌ر به‌جه‌سته‌وله‌ش ولاری من یا به‌رانبه‌ر هه‌رشتێکی تر یارمه‌تی من ده‌دات،ڕێك شته‌کانی به‌ده‌م وچاوی داده‌ده‌مه‌وه‌ولێی قبوڵ ناکه‌م،گه‌روابێ چه‌ندین ئافره‌تمان هه‌یه‌ به‌جلی کوردی وه‌ک فریشته‌ن،هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وانیش وابن!!

  واته‌(لۆکه‌)خان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نییه‌ ئه‌وانه‌ی که‌یارمه‌تی ده‌درێن له‌ڕووی سێکسییه‌وه‌ئیستیغلال ده‌کرێن؟

-به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وقسه‌نیم،گه‌رمن بچم بۆشوێنێ وتوانای کاره‌که‌م نه‌بێ ئه‌وانیش ئاماده‌نین یارمه‌تیم بده‌ن!

  سه‌باره‌ت به‌تووڕه‌بوون وگرفتی به‌م دواییه‌که‌ له‌نێوان هه‌ڵکه‌وت زاهیرو باخان ڕوویدا،باخان ده‌ڵێت:لۆکه‌وده‌شنێ بوون به‌هۆکاری لێککردنی من وهه‌ڵکه‌وت،لۆکه‌به‌هۆی جوانییه‌که‌یه‌وه‌وای کرد سه‌رجنی هه‌ڵکه‌وت به‌لای خۆیدا رابکێشێت ونێوانمان تێکبدات ئه‌مه‌تاچه‌ند ڕاسته‌؟

-تاکوگه‌ڕامه‌وه‌کوردستان من ئاگاداری ئه‌م کێشه‌یه‌ نه‌بووم،ئه‌وکاته‌من لێره‌ نه‌بووم،که‌ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌کات بیرکردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی،بێگومان منیش زۆر له‌جوانترم،لێره‌ش ده‌ڵێم:باخان خان ئه‌م قسه‌یه‌وانییه‌ پێویستم به‌وه‌نییه‌ نێوان تۆو که‌سێکی تر تێک بده‌م،تۆگه‌رخۆت باش بوویتایه‌به‌ینت له‌گه‌ڵ کاک هه‌ڵکه‌وت تێکنه‌ده‌چوو.

  ئه‌وماوه‌ی به‌یه‌که‌وه‌کاری هونه‌ریتان ئه‌نجامداوه‌،چ جارێ هه‌ستت کردووه‌ غیره‌ی به‌رامبه‌ر تۆهه‌بووبێ؟

-به‌ڵی له‌100% بیستوومه‌ته‌وه‌ به‌ده‌می خۆی وایگووتوه‌ که‌غیره‌ به‌رامبه‌ر به‌من ده‌کات،من هونه‌رمه‌ندێکم دوای تۆ هاتووم له‌بری ئه‌وه‌ی پێیخۆش بێت وهانم بدات به‌خیلی پێده‌بردم،له‌که‌سی زۆر نزیکم بیستووته‌وه‌ ڕقی له‌منه‌.

  ئه‌وه‌تاچه‌ند راسته‌ باخان ده‌ڵێت له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵکه‌وت زاهیر هونه‌ری له‌من بوێت،پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌من ویستووه‌،منیش ڕه‌تم کردۆته‌وه‌؟

-ئه‌وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌،مامۆستاهه‌ڵکه‌وت دووره‌له‌وشتانه‌وه‌،ئه گه‌رنادایک وباوکه‌کان متمانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌وپیاوه‌،ئه‌وقسه‌یه‌ باخانیش پێچه‌وانه‌یه‌وخۆتان تێبگه‌ن..منیش له‌وه‌کێشه‌ی سه‌ره‌کی نه‌بووم،چونکه‌باخان بۆ من بابه‌ت نییه‌وسه‌ری خۆمی پێ نایه‌شێنم.

  جیاله‌ناوه‌که‌ت،تاچه‌ ند له‌ناوی خۆت ڕازی؟

-زۆر زۆر..چونکه‌(به‌سۆز)ی خۆشکم ناوی ناوم،بۆیه‌ زۆرم پێخۆشه‌.

  به‌عه‌ره‌بی به‌لۆکه‌ ده‌ڵێنLقوتن) هه‌ولێریش پێی ده‌ڵێن:په‌مۆ،سلێمانیش ده‌ڵێت:لۆکه‌،خۆت حه‌زت به‌کامیانه‌؟

  بێگومان حه‌زم له‌لۆکه‌یه‌...به‌پێکه‌نی نه‌وه‌..ڕازی نابم که‌س پێم بڵێ په‌مۆ.

  تاچه‌ند ناوه‌که‌ت وایکردووه‌ لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست بیت وبه‌تایبه‌تیش لای کوڕان،که‌خۆت له‌دیمانه‌یه‌کدا گووتووته‌ له‌به‌رنه‌رم وشلی کوڕان حه‌زیان به‌لۆکه‌یه‌؟

-ناوه‌که‌ی خۆم زۆرلاخۆشه‌،به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ی له‌ڕؤژنامه‌کانه‌وه‌بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ به‌ناوی من دوورن له‌ڕاستی،گله‌ییم له‌وڕۆژنامه‌نووسانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌خۆیانه‌وه‌ هه‌واڵ ودیمانه‌ به‌ناوی منه‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌،به‌خو ئه‌م قسه‌یه‌شم نه‌کردووه‌.

  واته‌ تۆهه‌ست ده‌که‌یت له‌شت وه‌ک لۆکه‌نه‌رم وشله‌؟

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌..وام پێده‌ڵێین..به‌ڵێ..

  بۆخه‌وتن حه‌زت به‌دۆشه‌کی لۆکه‌یه‌ یاخوود ئیسفنج؟

-ئه‌ی هاوارله‌م پرسیارانه‌...به‌پێکه‌نینه ‌وه‌،به‌لامه‌وه‌ئاسایی ‌ دۆشه‌که‌که‌م لۆکه‌بێ یاخوود ئیسفنج.

  خه‌وی دۆشه‌کی لۆکه‌،یا ئیسفنجت لاخۆشتره‌

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌...ئیسفن ،له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆئازاری پشت باشتره‌و خه‌ویشی خۆشتره‌،دۆشه‌که‌که‌شم ئیسفنجه‌.

  گۆرانی بێژ،ده‌شنێ ده‌ڵێ،ماچی کوڕانم له‌ماچی کچان پێ خۆشتره‌،ئه‌ی لۆکه‌ماچی کامیانی پێ خۆشتره‌؟

-منیش ده‌ڵێـ چۆن کوڕ ده‌ڵی ماچی کچانم پێخۆشتره‌ کچیش به‌هه‌مان شێوه‌،هه‌کچێکیش بڵێ ماچی کوڕانم پێخۆش نییه‌ مه‌کرده‌کات وخۆیان ناسک ده‌که‌نه‌وه‌ ڕاست ناکه‌ن.

  واته‌تۆماچی کوڕت له‌هی کچ پێخۆشتره‌؟

-به‌قاقاوه‌..به‌خوا سیاسه‌تت به‌قوه‌ته‌قه‌ت ئه‌وه‌ت پێناڵێم،ئه‌وه‌نییه‌ وه‌ڵامم دایته‌وه‌،کوڕان چۆن ماچی کچانیان پێخۆشه‌،کچانیش ماچی کوڕانیان پێخۆشه‌.

  له‌گه‌ڵ کابانی چۆنی؟

-زۆرباشم.. یاپراخیش زۆر خۆش لیده‌نێم وشێت وشه‌یدای یاپراخم،زۆریشم حه‌ز له‌خوادنی قورمه‌یه‌.

  تاچه‌ند حه‌زت به‌خواردنه‌؟

-خواردن که‌م ده‌خۆم،دوای که‌م خواردنه‌که‌ش حه‌زم به‌ پاقلاوه‌و شیرنه‌مه‌نی نییه‌.

  له‌ڕه‌نگه‌کان حه‌زت به‌چ ڕه‌نگکێکه‌؟

-شینی پیرۆزه‌یی،مۆر،سوور،ڕه‌ش

  ناخۆشترین حاڵه‌ت ڕووبه‌ڕووت هاتبێته‌وه‌؟

-له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکی هێمنم له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بۆیه‌تائیستا ڕووبه‌ڕووی هیچ شتێکی ناخۆش نه‌بوومه‌ته‌وه‌

  لۆکه‌ ئیره‌ی ی به‌چ که‌سێک ده‌بات؟

-به‌هیچ که‌س،چونکه‌ ڕقم له‌که‌س نییه‌،ئه‌گه‌رئیره‌یی به‌هه‌رکه‌سێک ببه‌م ئازاری خۆمی پێده‌ده‌م.

  ئه‌ی چی به‌وانه‌ ده‌ڵێی ئیره‌یی به‌تۆ ده‌به‌ن؟

ده‌یانخه‌مه‌سه‌رچاوم،ڕق م له‌که‌س نییه‌،ئه‌وه‌ی ڕقیشی لێمه‌ ده‌یخه‌مه‌ده‌ست خوا.

  خۆشه‌ویست ترین که‌س له‌لای لۆکه‌ کێیه‌؟

-دایک باوکم وکاک هه‌ڵکه‌وت زۆریارمه‌تی ده‌رم بووه‌.

  تاچه‌ند له‌گه‌ڵ هێنانی میوزیکی غه‌یره‌ی بۆناو هونه‌ری کوردی،به‌ڕای تۆ زیان یا سوود به‌هونه‌ری کوردی ده‌گه‌یه‌نێ؟

-من له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ نیم که‌ گلله‌یی ئه‌وه‌ده‌که‌ن ،زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کۆنه‌کانی پێشوو کاری غه‌یره‌کوردییان ئه‌نجام داوه‌،مامۆستا(مه‌زهه‌ری خالقی)فارسی هێناوه‌ کوردیه‌تی به‌کوردی،(حه‌سه‌ن زیره‌ک)هونه‌ری(ئازه‌ری)هێ ناوه‌ بۆناو هونه‌ری کوردی،(شه‌ماڵ سائیب) ته‌ربیی ئه‌سڵی هێناوه‌،به‌ڵام نازانم بۆئه‌مڕۆ هه‌موویان گلله‌ی له‌هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌که‌ن له‌وه‌ی میوزیکی عه‌ره‌بی هێناوه‌ بۆ ناو هونه‌ری کوردی ئه‌ی بۆ گله‌یی له‌وه‌ناکه‌ن گۆرانیه‌کی فارسی ڕێک ده‌کاته‌وه‌ به‌کوردی ،به‌س ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌خنه‌کان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مامۆستا هه‌ڵکه‌وت زاهیر،من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم هه‌مووکه‌سێک له‌کارکردن ئازاده‌.

  به‌وکارانه‌ی کردووته‌ تاچه‌ند توانیووته‌ خزمه‌ت به‌هونه‌ری میلله‌ت بکه‌ی؟

-زۆرم کردووه‌،هه‌رهیچ نه‌بێ گه‌رکارێکی بچوکیش بێ ئه‌وه‌مان کردووه‌ گه‌نجه‌کانمان گوێ له‌گۆرانی کوردی بگرن،پێش دووسێ ساڵ ته‌نها گوێیان له‌فارسی وتورکی وعه‌ره‌بی ده‌گرت،ئه‌ویش له‌به‌رحه‌وتازه‌گه‌ریی نه‌یه‌ له‌هونه‌ری کوردی کراوه‌.

  هۆکاری زوو ده‌رکه‌وتن وناسینی خۆت ده‌گێڕیته‌وه‌بۆچی؟

-بۆئه‌وه‌ کاره‌کانم زۆر به‌پڕۆفیشناڵی ئه‌نجامداوه‌.

  تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانیهی تاکه‌ ئاوازدانه‌رێک بێت؟

-ئه‌گه‌رئاوازدانه‌ره‌که ی سه‌رکه‌وتو بێ بێگومان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ وپێم باشه‌ تائه‌وکاته‌ی کاک هه‌ڵکه‌وتیش هاوکاریم بکات ئاماده‌م کاری له‌گه‌ڵ بکه‌م.

  له‌وباوه‌ڕه‌نیت ڕۆژێک بێت نێوان تۆو هه‌ڵکه‌وت وه‌ک باخان وهه‌ڵکه‌وتی لێبێت؟

-نه‌خێر،چونکه‌ کاک هه‌ڵکه‌وت مرۆڤێکی زۆر میهره‌بانه‌،منیش که‌سێکی بێسفه‌ت وبێوه‌فانیم،گه‌رئه‌و نه‌بواییه‌نه‌ده‌بووم به‌خاوه‌نی ده‌گۆرانی،باخانیش له‌م ڕووه‌وه‌ شکستی به‌هونه‌ره‌که‌ی هێنا.

  خۆزگه‌به‌چی ده‌خوازی؟

-بگه‌م به‌ئاستێکی به‌رز له‌هونه‌ری کوردی.

  هه‌ولێر یاخوود سلێمانیت لاخۆشه‌ویستره‌؟

-سلێمانیم خۆشده‌وێ،به‌ڵام هه‌ولێرم خۆشتر ده‌وێ.

  چ شوێنێک له‌پیاوسه‌رنجت ڕاده‌کێشێ؟

-به‌پێکه‌نینه‌وه‌...ددان وچاوی پیاو.

  چ بۆنێک به‌به‌رده‌وامی به‌کارده‌هێنی؟

-ئه‌ڕمانی.

  حه‌زت به‌چ ئۆتۆمبێڵیکه‌؟

-فیراڕی

  له‌کۆتایدا ئه‌گه‌رشتێکت مابێ؟

-زۆرسوپاس..هیوای سه‌رکه‌وتن بۆگۆڤاره‌که‌تان

هۆنیا/هێمن ئاری
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 بچووكترین ئه‌ندامی رێكخراوێكی ژیره‌ ئاست به‌رزه‌كان منداڵێكی سێ ساڵه‌یه‌
0 فه‌رمووده‌ێکی پێغه‌مبه‌ر دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
0 صه‌مون هه‌یه‌ .... صه‌مون نیه‌ سه‌یری بکه‌ن زه‌ره‌ر ناکه‌یت ههههه
0 به‌رنامه‌ی سه‌ته‌لایتی(spaece sat m8000hd)م ئه‌وێت
0 فه‌رموده‌ی قودسی ئه‌وانه‌ی یه‌كیان خۆش ده‌وێت له پێناوی مندا

واژوو :

دواین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن deyar ; 02-05-2010له‌ كاتژمێر 02:58 PM
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-04-2010, 10:43 PM   #5
تـــیا
ده‌سته‌ی ئه‌نجوومه‌نی یانه‌
سه‌ره‌كی

دةست خوش كاكة ديـــــــار

كومةلكةى كورد لة تاراوكة ئةمة كجةكانيانة و بةروةردةيانة؟؟ لةكةل ريزم بة هةنديكيان

كاك ديار .... كوفارى هونيا سايتيان هةية لةكوى ئةم بابةتةت هينا؟؟ سةركةوتوبيت
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 ئاگاداری شرینیەکانی دنیابــــە
0 جةند وينةيةكى فليمى millionaire .,,
0 بو زســتان ئةمانة بيويسـة؟؟؟؟؟؟
0 ×÷·.·´¯`·)» پەڵپینـــــــــــة«(·´¯`·. ÷×
0 چه ند جۆرێک لــــــــــــه زەڵاتە ..........،

واژوو :
♥ ♥سبحان الله والحمد لله♥ ♥





ژیان پرسیارێکه‌، که‌س ناتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه‌مردن وه‌ڵامێکه‌ ،که‌س ناتوانێت پرسیاری ئاراسته‌ بکات...!......بۆ هه‌مو ته‌مه‌نم
..!!♥ ♥


zortan ber akam bawka gyan . dayka gyan hamesha la dlman
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 02-05-2010, 02:57 PM   #6
deyar
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشوو و دڵسۆزی یانه‌
سه‌ره‌كی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان وه‌ڵا تیا خان نازانم ساییتیان هه‌یه‌ یان نا به‌ڵام من له‌ سایتی به‌کره‌جۆ هێنام ئه‌وانیش نووسی بویان سه‌رچاوه‌/هۆنیا
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

0 بچووكترین ئه‌ندامی رێكخراوێكی ژیره‌ ئاست به‌رزه‌كان منداڵێكی سێ ساڵه‌یه‌
0 فه‌رمووده‌ێکی پێغه‌مبه‌ر دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
0 صه‌مون هه‌یه‌ .... صه‌مون نیه‌ سه‌یری بکه‌ن زه‌ره‌ر ناکه‌یت ههههه
0 به‌رنامه‌ی سه‌ته‌لایتی(spaece sat m8000hd)م ئه‌وێت
0 فه‌رموده‌ی قودسی ئه‌وانه‌ی یه‌كیان خۆش ده‌وێت له پێناوی مندا

واژوو :
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا

بابه‌ته‌ چۆنیه‌كه‌كان
بابه‌ت نووسه‌ری بابه‌ت یانه‌ به‌شداریه‌كان دوایین به‌شداری
ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ هاورێی زۆرت نیه‌،بپرسه‌ له‌خۆت،ئه‌گه‌ر ته‌نیا هاورێیه‌کی دڵسۆزت هه‌بوایه‌ وه‌ک ئه‌م سه‌گه‌؟؟ deyar وینه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ و سه‌یر 5 11-10-2010 01:09 PM
ميسر له‌ باشترین ده‌ هه‌ڵبژارده‌ی جیهانه‌،ئیسپانیا له‌ پێشه‌نگ مایه‌وه‌ botain وه‌رزش به‌ گشتی 2 02-03-2010 11:51 PM
به‌س سه‌یری بکه‌،جۆنه‌ به‌لاته‌وه‌... saman physics وینه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ و سه‌یر 16 08-15-2008 05:17 PM
جی ئه‌بوو شوتیش لێره‌ وابوایه‌،سه‌یره‌که‌... saman physics وینه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ و سه‌یر 4 07-29-2008 11:54 AM

Facebook Comments by: ABDU_GO - شركة الإبداع الرقمية


 

Designed by : NeroSoft Group

Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KDnew notificatio by 9adq_ala7sas