سه‌ره‌تا به‌ئه‌ندام بوون له‌ یانه‌ هه‌لاتنی گه‌وره‌ له‌فه‌یسبووك په‌یوه‌ندی كردن به‌ به‌رێوبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌
يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break   هه‌ربـابه‌تیكت هه‌یه‌ به‌هیزه‌ له‌ نوسینی خۆته‌ بینیره‌ بۆ به‌ریوه‌به‌ر>>
یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ خێر بێن بۆ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش

پێداویستیه‌كانی كۆرگه‌ ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت كیبۆردی كوردی ره‌خنه‌ و پێشنیار رێكـــــــــــــلام كردن

لایك بكه‌
په‌یامی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی به‌خێربێن ئازیزانی یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ ئه‌م كاته‌تان باش خۆشحاڵ بوین به‌ سه‌ردانكردنمان و به‌شداری كردننتان له‌ یانه‌كه‌مان هیوادارین بتوانین زۆر ترین سود به‌ كه‌مترین ماوه‌ ببه‌خشین به‌ دیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ..
گه‌رانی گۆگل تایبه‌ت به‌ یانه‌ی هه‌لاتنی گه‌وره‌

گه‌ڕانه‌وه‌   يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break > كچان و ئافره‌تان > جوانكارى ئافره تان
ناوی ئه‌ندام
ووشه‌ی نهێنی

جوانكارى ئافره تان له م به شه بابه تي تايبةت به جوانكارى ئافره تان بنووسه

دوایین 10 بابه‌ت له‌ يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break

زیاد كردنی وه‌ڵام
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووك بلاو بكه‌وه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 08-06-2011, 06:21 PM   #1
amalya
خۆشه‌ویستی یانه‌
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی amalya
سه‌ره‌كی بو كجانه كجان وه رن

چ جۆره‌ ئارایشتێك له‌گه‌ڵ ره‌نگی‌ چاوتدا ده‌گونجێت؟

هه‌ر چاوێك به‌پێی‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ جۆرێكی‌ دیاریكراو له‌ئارایشتی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گونجێت، پێمان بڵێ‌ ڕه‌نگی‌ چاوت كام ڕه‌نگه‌یه‌، پێت ئه‌ڵێین كام جۆر ئارایشتی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گونجێت.
• چاوی‌ ڕه‌ش: هه‌موو جۆره‌ ڕه‌نگێكی‌ ئارایشتی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گونجێت.
• چاوی‌ قاوه‌یی‌: شادۆی‌ شین له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت تا قوڵایی‌ ڕه‌نگی‌ چاوه‌كانت‌و به‌هێزی‌ رووناكییه‌كه‌ی‌ پیشان بدات، به‌ڵام نابێت ڕه‌نگی‌ ئه‌رخه‌وانی‌ به‌كاربهێنیت، چونكه‌ چاوه‌كان ماندوو یان نه‌خۆش پیشان ده‌دات.
• چاوی‌ شین: شادۆی‌ پرته‌قاڵی‌ یان یان ڕه‌نگی‌ په‌مه‌یی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گونجێت تا سه‌رنجڕاكێشی‌ چاوه‌كان پیشان ده‌دات، به‌ڵام نابێت شادۆی‌ شین یان ئه‌رخه‌وانی‌ به‌كاربهێنیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌به‌هێزی‌ ڕه‌نگی‌ چاوه‌كان‌و جوانییه‌كه‌ی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
• چاوی‌ سه‌وز: شادۆی‌ ڕه‌نگ شینی‌ له‌گه‌ڵ ده‌گونجێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ دژیه‌كن، به‌ڵام جوانی‌ چاوه‌كان پیشان ده‌دات، هاوكات شادۆی‌ ڕه‌نگ سه‌وزی‌ له‌گه‌ڵ ناگونجێت، چونكه‌ ڕووناكی‌ چاوه‌كان لاوازده‌كات.
ڕێنمایی‌ پسپۆڕان چییه‌ بۆوه‌رزی‌ زستان؟
ڕه‌نگه‌ سه‌رمای‌ وه‌رزی‌ زستان له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ شێوازی‌ ژیانت بگۆڕێت پێستیشت یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ پێك دێنێت، پارێزگاری‌ له‌ته‌ندروستی‌‌و جوانی‌ پێستت بكه‌ به‌سود وه‌رگرتن له‌م ئامۆژگارییانه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕای‌ جوانكاریی جیهانییه‌وه‌ سۆزی‌ گالفیز ئاماده‌كراون.
زۆر له‌خانمان كرێمی‌ جوانكاری‌ زۆر چه‌ور به‌كاردێنن له‌وه‌رزی‌ زستاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی‌ كه‌ پێكهاته‌كه‌ی‌ زیاتر لینجه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ مادده‌ی‌ شێداركه‌ره‌وه‌ تێیدا به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر، هه‌ر كاتێك ئه‌م جۆره‌ كرێمه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌پاش خۆی‌ پێكهاته‌ی‌ شێداركه‌ره‌وه‌ جێده‌هێڵێت وه‌ك هه‌نگوین، ترشی‌ هایلورنیك، كه‌ پێسته‌كه‌ به‌باشی‌ شێدارده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك پسپۆڕان باسی‌ لێده‌كه‌ن باشترین كار كه‌ پێی‌ هه‌ستیت به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ كرێمانه‌یه‌ كه‌ قورس‌و خه‌ستن كاتێك له‌سه‌ر پێست داده‌نرێن، چونكه‌ شێداری‌ پێست ده‌پارێزن.
هه‌فته‌ی‌ جارێكیش پێستی‌ وشكه‌وه‌بووی‌ ڕوخسارت لێبكه‌ره‌وه‌ به‌به‌كارهێنانی‌ فڵچه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت یان ماسكی‌ ته‌رخانكراو بۆئه‌و مه‌به‌سته‌، تا پێستت نوێ‌ بكاته‌وه‌و خانه‌ مردووه‌كان ڕاماڵێت.
كاتی‌ خۆشتنیش كه‌م بكه‌ره‌وه‌ بۆده‌ خوله‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌زستاندا هه‌وا وشكه‌و هه‌تا زیاتر له‌گه‌رماودا بمێنیته‌وه‌ پێست زیاتر وشك ده‌بێته‌وه‌. پاش خۆشتن یان شتنی‌ ڕوخسار به‌ئاوو سابوون سێ‌ خوله‌كت له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆسود وه‌رگرتن له‌ئاماده‌كراوه‌ جوانكارییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ باشتروایه‌ به‌ر له‌تێپه‌ڕینی‌ ئه‌و سێ‌ خوله‌كه‌ كرێمێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤیتامینه‌كان بده‌یت له‌ڕوخسارت.
ساردبونی‌ كه‌ش‌و هه‌وا مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان دوو ربكه‌ویته‌وه‌، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆشاكێكی‌ وه‌رزشی‌‌و جوتێ‌ كاله‌ بپۆشه‌و وه‌رزشی‌ ڕێڕۆشتن ئه‌نجام بده‌ بۆچالاككردنه‌وه‌ی‌ سوڕی‌ خوێن‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ڕه‌ونه‌ق‌و زیندوێنی‌ بۆپێستت.
بۆچی‌ ئافره‌تان ڕه‌نگی‌ سوریان خۆشده‌وێت؟
توێژنه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئامۆژگاری‌ ئه‌و پیاوانه‌ ده‌كات كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هه‌میشه‌ جێ‌ سه‌رنجی‌ خانمان بن، ڕه‌نگی‌ سوور بپۆشن.
توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ رۆشسته‌ر له‌میانه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ی‌ ڕه‌نگی‌ سوور ده‌پۆشن له‌پێش چاوی‌ خانماندا زۆر سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ پڕۆفیسۆر ئاندرۆ ئیلیوت ڕێكخه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ وتی‌: "بۆمان ده‌ركه‌وت خانمان به‌شێوازێكی‌ باشترو جیاوازتر له‌و پیاوانه‌ ده‌ڕوانن كه‌ ره‌نگی‌ سوور ده‌پۆشن، چونكه‌ پێیانوایه‌ كه‌سانێكن هه‌وڵی‌ پاره‌ په‌یداكردن ده‌ده‌ن‌و تا لوتكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیین".
توێژنه‌وه‌كه‌ 288 ئافره‌ت‌و 25 پیاوی‌ له‌خۆگرتبوو، داوایان لێكرا ته‌ماشای‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌ بكه‌ن كه‌ قه‌میسی‌ ڕنگ جیاوازیان له‌به‌ردایه‌، به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م وێنه‌ی‌ ئه‌و پیاوانه‌یان هه‌ڵبژارد كه‌ڕه‌نگی‌ سوریان پۆشیبوو، به‌كه‌میش ڕه‌نگه‌كانی‌ تریان هه‌ڵده‌بژراد، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ خانمانی‌ به‌شداربوی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ره‌نگی‌ سووور وا له‌پیاوان ده‌كات زۆر سه‌رنجڕاكێش‌و خوازراوبن، له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك كه‌سێكی‌ باش ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌ بۆچوونی‌ خانمه‌كان هه‌مان ڕا بوو كاتێك چوارچێوه‌ی‌ وێنه‌كان ڕه‌نگیان سوور یان سپی‌ بوو.
به‌چوار ڕێگه‌ ئاوساوی‌ چاوه‌كانت چاره‌سه‌ر بكه‌
چوار ئامۆژگاری‌ له‌ئاوساوی‌ چاوه‌كانت ڕزگارت ده‌كات، بۆته‌ندروستی‌‌و سه‌لامه‌تی‌ تۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئاگاداری‌ به‌:
1. كیسی‌ چای‌ به‌كارهاتوو، به‌ڵام كه‌مێك گه‌رم بێت، بۆماوه‌ی‌ ده‌خوله‌ك له‌سه‌ر چاوه‌كانت دایبنێ‌‌و دواتر به‌ئاوی‌ كانزایی‌ چاوه‌كانت بشۆ.
2. له‌به‌یانیاندا كوپێك ئاوی‌ سارد بخۆره‌وه‌ بۆخاوێنكردنه‌وه‌ی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس به‌سوده‌.
3. له‌هه‌فته‌یه‌كدا جارێك یان دووجار پیازێكی‌ تیژ پاك بكه‌، ئه‌مه‌ هاوكاری‌ شتنه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانت ده‌كات‌و ئاوساوی‌ ناهێڵێت، له‌ڕوی‌ زانستییه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ ئه‌و فرمێسكه‌ی‌ به‌هۆی‌ پیازه‌وه‌ ده‌ڕژێت چاوه‌كان ده‌شواته‌وه‌.
4. له‌هه‌فته‌یه‌كدا جارێك یان دووجار ماسك بۆچاوه‌كانت بكه‌، تا خۆراك ببه‌خشێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌و شێداریان بكاته‌وه‌.
ناسینی‌ كه‌سایه‌تی‌ كچان له‌ڕێگه‌ی‌ پۆشینی‌ پۆشاكه‌كانیانه‌وه‌
هه‌ر كچێك شێوازێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌ له‌پۆشینی‌ پۆشاكه‌كانیدا، لێره‌شه‌وه‌ ده‌توانین كه‌سایه‌تی‌ كچان بناسین‌و لێیان تێبگه‌ین.
ئه‌و كچه‌ی‌ زۆر به‌هێمنی‌ پۆشاك ده‌پۆشێت، متمانه‌ی‌ ته‌واوی‌ به‌خۆیه‌تی‌، به‌قوڵی‌ بیرده‌كاته‌وه‌، زۆر ژیره‌، ڕقی‌ له‌شه‌ڕكردن‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ئاژاوه‌و ژاوه‌ژاو هه‌یه‌، هه‌روه‌ها حه‌زی‌ له‌ده‌نگی‌ به‌رزی‌ مۆسیقاو ته‌له‌ڤزیۆنیش نییه‌، پێی‌ خۆشه‌ زۆرینه‌ی‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كانی‌ ته‌رخان بكات بۆئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خودی‌ خۆی‌ دابنیشێت.
ئه‌و كچه‌ی‌ به‌خێرایی‌ پۆشاكه‌كانی‌ ده‌پۆشێت، گرنگی‌ به‌كه‌سانی‌ تر ده‌دات، ڕاشكاوانه‌ گوزارشت له‌ناخی‌ ده‌كات، زۆر بوێره‌ له‌و هه‌ڵوێستانه‌دا كه‌ پێویستی‌ به‌ئازایه‌تی‌ هه‌یه‌و زوو ڕوبه‌ڕووی‌ مه‌ترسییه‌كان ده‌بێته‌وه‌، گرنگی‌ به‌كاروباره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌دات‌و قوربانی‌ له‌پێناودا ده‌دات، ئیشه‌كه‌ی‌ خۆشده‌وێت‌و زۆر خۆی‌ بۆماندوو ده‌كات، به‌شتی‌ ساده‌ خه‌مبار ده‌بێت.
ئه‌و كچه‌ی‌ به‌بایه‌خ‌و گرنگیپێدانی‌ ته‌واو به‌ورده‌كارییه‌كان پۆشاكه‌كانی‌ ده‌پۆشێت، كچێكی‌ زۆر جددیه‌، حه‌زی‌ له‌ژیانێكی‌ هێمنه‌، ڕێزی‌ په‌یڕه‌وه‌كان ده‌گرێت‌و پێیوایه‌ باشترین ڕێگا بۆخۆشبه‌ختی‌ خۆلادانه‌ له‌كێشه‌كان‌و كه‌سانی‌ نه‌خوازراو.
ئه‌و كچه‌ی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌می‌‌و شێواوی‌ پۆشاك ده‌پۆشێت، كچێكی‌ ئاژاوه‌گێڕه‌و توانای‌ له‌ئه‌ستۆگرتنی‌ لێپرسراوێتی‌ نییه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ ئه‌م جۆره‌ كچانه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و خۆشه‌ویستن له‌لایه‌ن ئه‌وانی‌ تره‌وه‌، خاوه‌نی‌ بیروبۆچونی‌ خۆیانن‌و گرنگی‌ به‌بیروبۆچونی‌ كه‌سانی‌ تریش ناده‌ن. ئه‌و كچه‌شی‌ پێش هه‌موو شت مستیله‌ یان كاتژمێره‌كه‌ی‌ ده‌ستی داده‌نێت، زۆر ڕۆمانسی‌و گه‌رم وگوڕو زۆر هه‌ستیاره‌، گرنگی‌ به‌كه‌سانی‌ تر ده‌دات، سوره‌ له‌سه‌ر دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانی هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی‌ خۆشی‌ خۆی‌ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له‌هه‌موو شت پێڵاوو گۆره‌وییه‌كانی‌ دابنێت، كچێكه‌ هه‌وڵده‌دات هه‌موو شتێكی‌ ته‌واوو بێ كه‌م‌و كوڕی‌ بێت، شه‌رمنه‌، ده‌توانرێ‌ پشتی‌ پێببه‌سترێت له‌كاره‌ گرنگه‌كاندا، خاوه‌نی‌ ڕاوبۆچونی‌ خۆیه‌تی‌‌و هۆشیارانه‌ بڕیاره‌كانی‌ ده‌دات، زۆر به‌بایه‌خه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ چوارده‌وری‌ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك پێیانوایه‌ كچێكی‌ خۆتێهه‌ڵقورتێن‌و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رنجڕاكێشه‌، ڕقی‌ له‌ڕۆتینه‌و حه‌زی‌ له‌نوێبونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ژیان‌و چالاكییه‌كانیدا، ئاره‌زووی‌ هه‌یه‌ بۆگوێگرتن له‌مۆسیقاو ئاماده‌بونی‌ ئاهه‌نگه‌كان‌و سه‌ركێشی‌‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ خۆشی‌ به‌خشن.
به‌ساده‌ترین ڕێگا ڕه‌نگی‌ زه‌ردی‌ نینۆكه‌كانت چاره‌سه‌ر بكه‌
پێده‌چێت ڕه‌نگی‌ بۆیه‌ی‌ سوور دیمه‌نێكی‌ جوان‌و سه‌رنجڕاكێش به‌ده‌سته‌كانت ببه‌خشێت كاتێك به‌كاری‌ دێنیت، به‌ڵام ئه‌و بۆیه‌ زه‌رده‌ی‌ پاش لابردنی‌ ڕه‌نگه‌ سوره‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌رگیز شتێكی‌ جوان نابێت. پێویسته‌ بزانین چۆن خۆمان له‌ڕه‌نگی‌ زه‌ردی‌ نینۆكه‌كان ڕزگارده‌كه‌ین‌و ڕه‌نگه‌ سپییه‌كه‌ی‌ بۆده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌.
چه‌ندین فێڵی‌ جۆراوجۆر هه‌یه‌ به‌كاردێت بۆگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ڕه‌نگی‌ سپی‌ بۆنینۆكه‌كان، به‌ڵام پسپۆڕی‌ ئه‌م بواره‌ فران مانۆس ئامۆژگاریمان ده‌كات كه‌ ئه‌م جۆره‌ سرێشه‌ به‌كاربێنین بۆسپیكردنه‌وه‌ی‌ نینۆكه‌كانمان، كه‌ بریتییه‌له‌: كه‌وچكێكی‌ چێشت بیرۆكسیدی‌ هایدرۆجین، دوو كه‌وچك‌و نیوی‌ چێشت سۆدا كه‌ له‌قاپێكی‌ بچوكدا توێنرابێته‌وه‌.
چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌: پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ له‌و گیراوه‌یه‌ هه‌ڵبكێشه‌و بیپێچه‌ له‌سه‌ری‌ نینۆكه‌كانته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ یه‌كسان، با گیراوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ خوله‌ك به‌ده‌سته‌كانته‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌ئاوی‌ شیله‌تێن بیشۆ. دوای‌ ئه‌مه‌ هه‌مان كردار بۆده‌سته‌كه‌ی‌ تریشت دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌.
هه‌وڵبده‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ هه‌موو شه‌ش هه‌فته‌ یان هه‌شت هه‌فته‌ جارێك دوباره‌ بكه‌یته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ویستیشت زۆر به‌خێرایی‌ ڕه‌نگی‌ سپی‌ بۆنینۆكه‌كانت بگه‌ڕێنیته‌وه‌، قه‌ڵه‌می‌ سپیكه‌ره‌وه‌ی‌ نینۆك به‌كاربهێنه‌ كه‌ له‌ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌و شتانه‌ی‌ مه‌حاڵن لای‌ كچانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌

به‌پێی‌ ڕاوبۆچونی‌ كوڕان كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ مه‌حاڵه‌ كچان پێی‌ هه‌ڵنه‌ستن، كاره‌كانیش هه‌ر له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه‌ ئاماده‌كراون، له‌وانه‌:
1. مه‌حاڵه‌ كچ له‌ماڵه‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێشتر زیاد له‌چه‌ند جارێك سه‌یری‌ ئاوێنه‌ی‌ نه‌كردبێت.
2. مه‌حاڵه‌ له‌نێو ئوتومبێلدا به‌جێگیری‌ دابنیشێت، (هه‌ر سه‌یری‌ ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌كات).
3. مه‌حاڵه‌ به‌پێڵاوی‌ فلاته‌وه‌ بچێته‌ بۆنه‌یه‌ك، ئه‌بێت هه‌ر پاپوجی‌ پاژنه‌ به‌رزی‌ له‌پێدابێت.
4. مه‌حاڵه‌ ماوه‌ی‌ كاژێرێك به‌بێده‌نگی‌ دابنیشێت (به‌به‌رده‌وامی‌ قسه‌ ده‌كات).
5. مه‌حاڵه‌ خۆی‌ خواردن دروست بكات.
6. مه‌حاڵه‌ خوله‌كێك تێپه‌ڕببێت‌و تێیدا كورته‌ نامه‌ نه‌نێررێت.
............................
ئارایشتی‌ چاوه‌كان به‌پێی‌ شێوه‌كانیان
به‌شی‌ دووه‌م:
• ئارایشتی‌ چاوه‌كان بۆچاوی‌ خه‌واڵوو:
1. شادۆی‌ چاوه‌كان به‌ژێر برۆكان‌و گۆشه‌ی‌ ناوه‌وه‌ی‌ چاوه‌كاندا درێژ ده‌كه‌ینه‌وه‌.
2. هه‌مان شادۆ به‌ئاراسته‌ی‌ هێڵی‌ برژانگه‌كان‌و به‌ده‌وری‌ چاوه‌كاندا ده‌كێشین، باشترین ڕێگه‌شه‌ بۆدیاریكردنی‌ سنووری‌ چاوه‌كان تا بتوانی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئارایشته‌كه‌ته‌وه‌ گلێنه‌ی‌ چاوه‌كان پیشان بده‌یت.
3. ڕومێلی‌ دژه‌ ئاو به‌درێژایی هێڵی‌ برژانگه‌كانی‌ سه‌ره‌وه‌ داده‌نێین.
4. له‌كۆتاییشدا ماسكارا به‌ته‌نها له‌سه‌ر برژانگی‌ سه‌ره‌وه‌ داده‌نێین.
• ئارایشت بۆئه‌و جۆره‌ چاوانه‌ی‌ دوور له‌یه‌كن:
1. شادۆ بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ به‌ته‌نها له‌ژێر برۆكاندا ده‌ده‌نێین.
2. ڕه‌نگێكی‌ تر له‌شادۆی‌ چاو به‌درێژایی‌ پێڵووه‌كان داده‌نێین، به‌هه‌ر چوار ده‌وری‌ چاوه‌كاندا.
3. ڕومێلی‌ چاو داده‌نێین، له‌گۆشه‌ی‌ ناوه‌وه‌ی‌ چاوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین به‌هێڵێكی‌ پان‌و ورده‌ ورده‌ هێڵه‌كه‌ باریك ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ده‌گه‌ینه‌ لێواره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چاوه‌كان.
4. له‌كۆتاییشدا ماسكارا داده‌نێین.



سه رجاوه مالى كورديش لوف
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 08-06-2011, 07:21 PM   #3
V ANA HAWLERY
شانازی پێكراو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی V ANA HAWLERY

شوێن :  ♥♥شــــارى زێــريــــــن♥♥
گرینگی ده‌ده‌م به‌ :  بــه‌و شتانـه‌ى گرينگيـان هه‌يـه‌ له‌ژيانم
V ANA HAWLERY لێره‌ نییه‌
سه‌ره‌كی

dast xosh
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :




له‌هيچ شتيكى مناليم په‌شيمان نيم
ته‌نيا ئه‌وه‌نه‌بى خۆزگه‌م ده‌خواست كه‌گه‌وره‌بم!





هەرگیـــــــــــــز پەشیمان نیم لە ئەو هەستە ڕاستانەى کە بە کەسانێکم بەخشیوە شایستە نەبوون
چونکە!!
باڵنــــــــــدە خۆشترین ئاواز دەبەخشێت بە هەموومان
بەبێ ئەوەى چاوەڕێی پاداشت بێت لە مرۆڤەکان!!!!
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


ئێستا كاتژمێر : 12:59 AM به‌كاتی كوردستان

 

Designed by : NeroSoft Group

Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD