سه‌ره‌تا به‌ئه‌ندام بوون له‌ یانه‌ هه‌لاتنی گه‌وره‌ له‌فه‌یسبووك په‌یوه‌ندی كردن به‌ به‌رێوبه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌
يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break   هه‌ربـابه‌تیكت هه‌یه‌ به‌هیزه‌ له‌ نوسینی خۆته‌ بینیره‌ بۆ به‌ریوه‌به‌ر>>
یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ خێر بێن بۆ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش

پێداویستیه‌كانی كۆرگه‌ ئه‌پلۆدکردنی وێنه‌و فایله‌کانت كیبۆردی كوردی ره‌خنه‌ و پێشنیار رێكـــــــــــــلام كردن

لایك بكه‌
په‌یامی به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی به‌خێربێن ئازیزانی یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌ ئه‌م كاته‌تان باش خۆشحاڵ بوین به‌ سه‌ردانكردنمان و به‌شداری كردننتان له‌ یانه‌كه‌مان هیوادارین بتوانین زۆر ترین سود به‌ كه‌مترین ماوه‌ ببه‌خشین به‌ دیاری بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ..
گه‌رانی گۆگل تایبه‌ت به‌ یانه‌ی هه‌لاتنی گه‌وره‌

گه‌ڕانه‌وه‌   يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break > یانه‌ى هه‌مه‌ره‌نگ > هه‌واڵ و بابه‌تی هونه‌ری
ناوی ئه‌ندام
ووشه‌ی نهێنی

هه‌واڵ و بابه‌تی هونه‌ری گشت هه‌واڵێكی هونه‌ری له‌م به‌شه‌دا بڵاو بكه‌وه‌

دوایین 10 بابه‌ت له‌ يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌ prison break

زیاد كردنی وه‌ڵام
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووك بلاو بكه‌وه‌
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
كۆن 13-03-2012, 07:39 PM   #1
سارينا
گـــوڵــــی یـــانه‌
REBOO30 دلنيا قه ره داخى دووجارشوم كردووه

دڵنیا حسێن ساڵح ناسراو به‌ (دڵنیا قه‌ره‌داغی‌) له‌مانگی‌ (12ی‌ ساڵی‌ 1976) له‌گه‌ڕه‌كی‌ رزگاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبوه‌‌و سێی‌ ناوه‌ندی‌ ته‌واو كردووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش یه‌كێكه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌ خۆشه‌كان، بۆیه‌ هه‌تا ئێستاش یادگارییه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ منداڵی‌ لای‌ دڵنیا ماونه‌ته‌وه‌.

بۆ زانینی‌ دوایین كاری‌ هونه‌ری‌‌و ژیانی‌ تایبه‌تی‌ هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی‌، گۆڤاری‌ ئاوێنه‌كان چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵدا سازكرد‌و ناوبراو به‌وپه‌ڕی‌ راشكاوییه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كانی‌ دایه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ خێزانی‌ دڵنیا به‌گشتی‌ ده‌نگیان خۆش بووه‌، به‌ڵام له‌كاتی‌ ده‌ستكردنی‌ به‌كاری‌ هونه‌ریی‌‌و به‌هۆی‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌، باوكی‌ پێیخۆش نه‌بووه‌ گۆرانی‌ بڵێت.
له‌ته‌مه‌نی‌ نۆزده‌ ساڵییدا بۆ یه‌كه‌مجار به‌هاوكاری‌ مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌‌و تیپی‌ موزیكی‌ سلێمانی‌ به‌گۆرانی‌ (چاوه‌ڕوانی‌) كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ خه‌ڵك به‌گۆرانی‌ (ئه‌ی یاران) ناسراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌م گۆرانیه‌ هۆنراوه‌ی‌ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی‌‌و ئاوازی‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌ بووه‌، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆ به‌شێوه‌ی‌ راسته‌وخۆ پێشكه‌شی‌ كرد‌و به‌و گۆرانییه‌ش توانی‌ ناوبانگێكی‌ باش به‌ده‌ست بێنێت كه‌ هێشتا خۆی‌ له‌و شێوه‌ وتنه‌ی‌ رازی‌ نییه‌‌و ده‌ڵێت "پێشتریش حه‌زم ده‌كرد له‌سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆ گۆرانی‌ بڵێم‌و خۆم ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش به‌دڵی‌ خۆم نه‌بوو، چونكه‌ ده‌مویست به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشتر بیڵێم".

دوای‌ ئه‌و گۆرانییه‌ باوكی‌‌و خێزانه‌كه‌شی‌ پێیان باشبووه‌ به‌رده‌وام بێت له‌كاری‌ هونه‌ریی‌، بۆیه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی‌‌و تیپی‌ موزیكی‌ سلێمانی‌ زۆر هاوكارییان كردوه‌.

له‌كاتی‌ ده‌ستكردنی‌ به‌كاری‌ هونه‌ری‌‌و وه‌ك زۆربه‌ی‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌، ئه‌م ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ش به‌شێوه‌ی‌ (تاك) گۆرانی وتوه‌‌و پاشان وه‌ك خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدا بیری‌ له‌سازكردنی‌ كۆنسێرت كردوه‌ته‌وه‌، له‌و روه‌وه‌ ده‌ڵێت "دوای‌ ئه‌و گۆرانیه‌ تاكانه‌ بیرم له‌سازكردنی‌ كۆنسێرت كرده‌وه‌‌و بۆ مێژوو ده‌یڵێم كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌تی‌ هونه‌رمه‌ند بووم به‌ته‌نها له‌هه‌ر سێ‌ شاره‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌هه‌ر شارێكیش بۆ ماوه‌ی‌ 3 رۆژ كۆنسێرتم سازكرد، چونكه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌م نه‌ده‌ترسام‌و زۆریشم پێخۆشبوو".

دڵنیا له‌ئێستاشدا هه‌ر شێوازی‌ كاركردنی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ به‌لاوه‌ باشتره‌‌و ده‌ڵێت "كاری‌ هونه‌ریی‌ ئه‌و كاته‌ خۆشتر بوو، چونكه‌ هونه‌ر له‌پێناو هونه‌ردا بوو، به‌ڵام ئێستا هونه‌ر بۆ كاری‌ بازرگانییه‌".
دوای‌ چه‌ند ساڵێك له‌كاركردن له‌بواری‌ هونه‌ریدا، دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ ده‌ستیكرد به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌لبومی‌ هونه‌ریی‌ كه‌ ئه‌وانیش (عه‌شقێكی‌ قه‌ده‌غه‌كراو، ناز، بۆ كوڕێك) بون، به‌ڵام به‌بۆچونی‌ زۆرێك له‌گوێگرانی‌ ده‌نگی‌ دڵنیا، پێیانوایه‌ هه‌ندێك له‌و گۆرانییانه‌ی‌ وتویه‌تی‌ "بۆ ئه‌و، گونجاو نییه‌"، خۆیشی‌ جه‌ختی‌ له‌و قسانه‌ كرده‌وه‌ وتی‌ "زۆرجار وام پێوتراوه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ زیاتر بۆ گۆرانییه‌ غه‌ربییه‌كان بن، چونكه‌ ده‌نگی‌ من زیاتر بۆ شه‌رقی‌ گونجاوتره‌، به‌ڵام گوێگر دواتر هه‌ست به‌باشی‌ گۆرانییه‌كه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ منیش كاتێك ئه‌لبومێك ئاماده‌ ده‌كه‌م بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ چین‌و توێژه‌كان گوێی‌ لێده‌گرن، بۆیه‌ ده‌بێت حه‌زیی‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كان كۆبكه‌مه‌وه‌‌و له‌هه‌مانكاتیشدا گوێ‌ بۆ هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك ده‌گرم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ نه‌بێت ناتوانم كاری‌ باشتر بكه‌م".

له‌و ئه‌لبومانه‌ی‌ كه‌ بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ زۆربه‌ی‌ هۆنراوه‌‌و ئاوازه‌كان خۆی‌ دایناون، له‌و روه‌شه‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ هۆكاری‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ حه‌ز‌و موعانات‌و راستگۆیی‌ ژیانی‌ خۆی بون‌و وتی‌ "به‌رهه‌مه‌كانی‌ ئه‌مدواییانه‌م زۆربه‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆمن". سه‌باره‌ت به‌دانانی‌ ئاوازه‌كانیشی‌ وتی‌ "خۆزگه‌ باوكم رازی‌ بوایه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا بچومایه‌ته‌ په‌یمانگه‌ی‌ هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆئه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌و بواره‌دا شاره‌زاتر بومایه‌، چونكه‌ زۆر زیره‌كم له‌ئاوازداناندا ئه‌وه‌ش به‌خۆهه‌ڵكێشان ناڵێم، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌كه‌ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئاوازه‌كه‌ی‌ بۆ دابنێیت".

ئه‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ حه‌زیشی‌ بۆ كاری‌ راگه‌یاندن هه‌یه‌‌و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستاش له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ری‌ پێشوی‌ (ئاری‌ حه‌مه‌سه‌عید) له‌به‌شی‌ منداڵانی‌ كوردستان تیڤی‌ كاریان كردوه‌‌و به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌ت به‌منداڵانیان پێشكه‌شكردوه‌‌و جه‌ماوه‌رێكی‌ باشییان هه‌بووه‌، پاشان ویستویانه‌ داهێنانی‌ باشتری‌ تێدا بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ‌ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ وازیان لێهێناوه‌، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ستیكردوه‌ له‌كاری‌ هونه‌ریی‌ دوری‌ ده‌خاته‌وه‌، به‌ڵام دڵنیا پێیوایه‌ كاری‌ راگه‌یاندن‌و هونه‌ر جیاواز نین، چونكه‌ دواجار هه‌ردوكیان په‌یوه‌ستن به‌جه‌ماوه‌ره‌وه‌، بۆیه‌ له‌ئێستاشدا پێیخۆشه‌ له‌بواری‌ راگه‌یاندندا كار بكات‌و بۆئه‌وه‌ی‌ مه‌به‌سته‌ش چه‌ند داواكارییه‌كی‌ پێگه‌یشتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئاشكرایكرد كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێكه‌وه‌ داوای‌ لێكراوه‌ به‌شداری‌ له‌كارێكی‌ نواندندا بكات بۆیه‌ ده‌قه‌كه‌شی‌ وه‌رگرتووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بڕیاردانی‌ كۆتایی‌.

دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ دوای‌ سازكردنی‌ كۆنسێرت له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌ (1998) بڕیاریداوه‌ هه‌ر له‌و شاره‌ بمێنێته‌وه‌‌و له‌ئێستاشدا وه‌ك حۆی‌ ده‌ڵێ‌ له‌وێ‌ "مورتاحه‌"، هه‌ۆچه‌نده‌ زۆر تێكه‌ڵاوی‌ خه‌ڵك نابێت‌و وتی‌ "مرۆڤێكم زۆر تێكه‌ڵی‌ خه‌ڵك نابم، هه‌تا ئێستا هاورێم نییه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ دراوسێكانیشم زۆر تێكه‌ڵ‌ نیم، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار پێیانوتوم له‌خۆباییت یان وایانزانیوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژیم".

ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ تائێستا چه‌ند جارێك چوبێته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌‌و به‌ڕاشكاوی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئاوێنه‌كانی‌ دایه‌وه‌‌و وتی‌ "تائێستا دووجار چومه‌ته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ كه‌ دواهه‌مینیان ساڵی‌ 2010 جیابووینه‌وه‌‌و جیابونه‌وه‌كه‌شمان په‌یوه‌ندی‌ به‌هونه‌ره‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو تێنه‌گه‌یشتنی‌ نێوان من‌و ئاری‌ بوو، جگه‌ له‌وه‌ش پێموایه‌ ئه‌گه‌ر ژیانێك زۆر ناخۆش بێت، ئه‌وا جیابونه‌وه‌ زۆر باشتره‌".

هه‌روه‌ها وتیشی‌ "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌و قسانه‌ی‌ دیكه‌ دورن له‌ڕاستییه‌وه‌، به‌ڵام وه‌كو خۆم به‌لامه‌وه‌ ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر جارێكی‌ دیكه‌ش برۆمه‌وه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌‌و ئه‌گه‌ر نه‌گونجام جیاببمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ گرنگه‌ به‌لامه‌وه‌ كه‌ كارێك به‌حه‌ڵاڵی‌ بكه‌م‌و خوا پێی‌ ناخۆش نه‌بێت، ژیانی‌ هاوسه‌ریش قیسمه‌ت‌و نسیبه‌".

هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئاشكرایكرد كه‌ ده‌یه‌وێ‌ جارێكی‌ دیكه‌ بڕواته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌‌و وتی‌ "ره‌نگه‌ به‌مزوانه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌ ببیستن".
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 21-06-2012, 11:08 AM   #3
♥A.M.E.R♥
كوره‌ گـوڵـه‌ كـه‌ی یـانه
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی ♥A.M.E.R♥

شوێن :  هــه‌ر ســه‌ر زه‌وی نـیـه‌
گرینگی ده‌ده‌م به‌ :  لــــه‌شـــجــــوانــــــی
♥A.M.E.R♥ ئێستا لێره‌یه‌
سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش گیانه‌بژیت زۆرجوانه‌سه‌ركه‌وتوبی ئه‌زیزم
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 21-06-2012, 11:10 AM   #4
Shayan_2pac
هاوڕێ ى به‌ریوه‌به‌ران
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی Shayan_2pac
سه‌ره‌كی

دةست خؤش هةربزي
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :

the 2pack 4 ever



داری ئازادی به‌خوێن ئاو نه‌درێ قه‌ت به‌ر ناگرێ
سه‌ر به‌خۆی بێ فیداكاری ئه‌به‌د سه‌ر ناگرێ




گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت وازی‌ لێ‌ هێنایت ڕه‌چاوی‌ ئه‌م (10)خاڵه‌ بكه‌..
فه رموون


http://mabast.com/vb/showthread.php?p=352098#post352098
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 21-06-2012, 11:11 AM   #5
ليزا
ئه‌ندامی زۆر چالاك
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی ليزا
سه‌ره‌كی

دةست خوش
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :
ئەوخۆشەویستەی ئەیپەرستى
تادواهەناسە لەسەری ئەوەستى
بەڵام ئەوەت لەبیربێت ڕۆژێ لە ڕۆژان
بەجێت دێڵێت و دەتکاتە گریان .......

[SIGPIC][/SIGPIC]
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 09-07-2012, 10:23 AM   #6
DaNa 98
متمانه‌ پێ‌ كراو له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تى
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی DaNa 98
سه‌ره‌كی

ده ست خوش كیانه سه ر كه وتوبیت
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :
سلاو هاورێیان من دوباره‌ به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ ماوه‌ی سالێك له‌یانه‌ دا ئه‌برێم
زۆرزۆرناخۆشه‌ به‌لام ناچارییه‌ بۆیه‌ گه‌ردنم ئازابكه‌ن و گه‌ردنتان ئازابیت هه‌موتانم خۆش ئه‌ویت وه‌كوچاوم به‌هیوای دیدار




چاوه‌روان بن


خواتان له‌گه‌ل
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 20-07-2012, 07:47 PM   #7
به‌ڕێوه‌بردن
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی A L A N
سه‌ره‌كی

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :
چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌كه‌م:

به‌شی یه‌كه‌م & دووه‌م & و سێیه‌م



به‌شی چواره‌م & پێنجه‌م


به‌شی شه‌شه‌م


خه‌مت نه‌بێت گوڵم له‌ ناخۆشترین كاتیشا هه‌ر پێئه‌كه‌نم

ڕێگه‌م لی مه‌گره‌ وه‌ڵامی خه‌فه‌ت و شه‌كه‌تی ئه‌یه‌مه‌وه‌
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
كۆن 20-07-2012, 07:55 PM   #8
beri berivan
خۆشه‌ویستی یانه‌
 
وێنه‌ی ئه‌ندامی beri berivan
سه‌ره‌كی

dast xosh bet bjyt
دواین پێنج بابه‌تم له‌ یانه‌ی هه‌ڵاتنی گه‌وره‌

واژوو :

هەندێک جار خوای گەورە بۆ پاراستنی تۆ..کەسێک لە ژیانت دەباتە دەرەوە
بۆیە سوور مەبە لەسەر گەرانەوەی
  وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


ئێستا كاتژمێر : 11:38 PM به‌كاتی كوردستان

 

Designed by : NeroSoft Group

Powered by vBulletin® Version 3.8.4
Copyright ©2000-2009, Jelsoft Enterprises Ltd KD