|

ره‌نگا و ره‌نگ - سه‌ربازێكی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی
مرد
له‌ئاژانسی
PNA وه‌رگیراوه
– به ته‌مه‌نترین پیاو له وڵاتی فه‌ره‌نسا به ناوی "لویس دی كازناڤ"
كه به‌شداری له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا كردووه له 110 ساڵیدا له
ماڵه‌كه‌یدا كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی "ئۆفرین"ی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته
كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی هه‌واڵی "ئاژانسی رۆیته‌رز"، كازناڤ كه له
ساڵی 1897 له دایكبووه یه‌كێك بووه له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی
وڵاتی فه‌ره‌نسا كه به‌شداربووه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا،
به‌پێی زانیارییه‌كان له 1916 چۆته ریزی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
وڵاته‌كه‌یی و له 1941 له خزمه‌تی سه‌ربازیدا خانه‌نشین كراوه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كاندا گیانی
سه‌لامه‌تی به‌ده‌ربووه، له‌گه‌ڵً ئه‌وه‌ی له ساڵی 1916 به‌شداری له
خوێناوی‌ترین شه‌ڕ كردووه كه به جه‌نگی دووه‌می رووباری "ئیسن"
ناسراوه و نزیكه‌ی 350 هه‌زار سه‌ربازی فه‌ره‌نسی تیایدا گیانیان له
ده‌ستداوه. سه‌باره‌ت به مردنی لویس دی كازناڤ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
نیكۆلاس ساركۆزی رایگه‌یاند كه مردنی كازناڤ گیان له ده‌ستدانی
هه‌موو فه‌ره‌نسییه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی 1914 تا 1918 وه‌بیر
دێنێته‌وه كه ژماره‌یان ملیۆنێك كه‌سه.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه
هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت.


 |