|
خۆڕووتكردنه‌وه
بۆ باشتركردنی ژینگه
PUKmedia ئه‌رین
كامه‌ران/ هۆڵه‌ندا 2008-06-08 13:14:23
له‌پێناو
ژینگه‌ی باشداو سه‌رنج راكێشانی هاووڵاتیان، به‌ڕووتی
به‌پاسكیل به‌ناو سه‌نته‌ری شاردا سووڕانه‌وه.
رۆژی 7-6 نزیكه‌ی 25 كه‌س له ژن و پیاو و منداڵ به‌ڕووتی
به‌ناو سه‌نته‌ری شاری ئوترێخت له‌هۆڵه‌نده به‌پایسكل
سووڕانه‌وه.
به‌شداربووانی World Naked Bike Ride ئه‌و چالاكییه‌یان
كردبوو ده‌یانویست به‌و شێوازه سه‌رنجی هاووڵاتیان
رابكێشن بۆ ژینگه‌یه‌كی باش بۆ هه‌مووان، چه‌ند كه‌سێكیان
له‌سه‌ر سنگ و پشتیان نوسیبوو بۆ ژینگه‌یه‌كی پاك و
هه‌روه‌ها ژنێكیان له‌سه‌ر پشتی نوسیبوو ئۆتۆمبیلێك
كه‌متر، ئه‌و جۆره چالاكییانه پرۆتۆتستۆكردنه له‌دژی
پیسبوونی ژینگه.
ئه‌و چالاكییه‌ی (WNBR) كه ساڵانه به‌پاسكیل له جیهاندا
ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتیان رابكێشێت
بۆ ژینگه‌ی باش بۆ هه‌مووان، ئه‌وه جاری پێنجه‌مه كه
ئه‌و جۆره چالاكییه له‌هۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت و
به‌ڕووتی پایسكل لێده‌خوڕن له‌پێناو ژینگه‌دا، هه‌روه‌ها
هه‌مان رۆژ له به‌رشه‌لۆنه‌ش چالاكییه‌كی له‌و جۆره
ئه‌نجامدرا.

كلیك لیره‌وه بكه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ركاتێك په‌ره‌ی ئینته‌رنیتت كرده‌وه هه‌والی
هه‌مه‌ره‌نگ ببینیت. |